یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڕایگەیاند، چالاکییان بە چەکی قورس لە دژی بنکەیەکی میتی تورک لە ناوچەی سیرێ-ی نزیک شیلادزێ ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورک کوژراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ، ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٢ هێزەکانیان بە چەکی قورس چالاکییان لە دژی بنکەیەکی میتی تورک لە ناوچەی سیرێی باشووری کوردستان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەو چالاکییەدا سەنگەرێکی داگیرکەران تێکشکێندراوە و دوو سەربازی داگیرکەری تورکیش لە ناو سەنگەرەکەدا سزادراون.
یەکەی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ دەشڵێت: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئەو خیانەتکارانەی خزمەتیان دەکەن، دەبێت بزانن لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا دەبنە ئامانجی ئێمە و خاکی پیرۆزی کوردستان دەبێتە گۆڕستانی داگیرکەران.
ب.ل