پەدەکە هێزێکی زۆر بەچەکی قورسەوە ڕەوانەی شارەدێی قەسرێ و حاجی ئۆمەران دەکات.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە پەدەکە هێزێکی زۆر کە ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قوسیان پێیە بەرەو حاجی ئۆمەران و شارەدێی قەسرێ لە پارێزگای هەولێر ڕەوانە کردووە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەو هێزانە هێزی تۆپخانەی شەقڵاوەن، جۆرەها چەکی قورسیان پێیە.
لەو سنوورانەدا تەنها یەکەی هەشتای پارتی لێیە و هیچ هێزێکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لەو ناوچانەنین.
ڕەوانە کردنی ئەو هێزانە کە ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، بۆ ناوچەی باڵەکایەتی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا پەدەکە هێزی ڕەوانەی گارە نزیک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد لە سنووری بادینان و بەوەوەش ئاڵۆزیی لە ناوچەکە دروست کرد و تا ئێستاش لە هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕدایە.
ک.س