ڤیدیۆ چالاکییەکی گەریلا دژی سەربازانی تورکیا لە هەرێم بڵاوکرایەوە

گەریلا تی ڤی، ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە گردی لێلکانی دەڤەری سیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ سەربازی تورک کوژراون.


ئەمڕۆ گەریلا تیڤی نوێتین ڤیدیۆی جالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاری لە باشوری کوردستان بڵاوکردەوە، کە چالاکییەکە دوێنێ ئەنجام دراوە.

دەربارەی ئەنجامی چالاکییەکە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاندووە: گەریلاکانمان لە گردی لێلکان، چالاکییەکیان دژی ئەو سەربازانەی سوپای تورک-ی دگیرکەر ئەنجام داوە، کە لە خاکی باشوری کوردستاندا جێگیربوون، لە ئەنجامدا، ئەوەی ڕوون بووەتەوە سێ سەربازی تورک کوژران.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: دوای چالاکییە سوپای تورک بە فڕۆکەی شەڕکەر و هاوان سنوورەکەیان بۆردوومان کردووە، بریندار و تەرمەکانیشیان بە فڕۆکە گواستووەتەوە.

هەپەگە دەربارەی گەریلاکان ڕوونیکردووەتەوە، کە هیچ زیانێک بە گەریلاکان نەگەیشتووە.

س.ح