کاربەدەستانی عێراق بەڵێنیان بە شەنگالییەکان دا دەروازە سنوریەکان دانەخەن

کاربەدەستانی سەربازیی عێراق بەڵێنیان بە شەنگالیەکانی ئێزدیخان داوە دەروازە سنووریەکەی نێوان شەنگال و باکوری سوریا بەکراوەیی بمێنێت و دانەخرێت.


ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق ویستی دەروازەی سنووری نێوان شەنگال و باکوری سوریا دابخات، بەڵام ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی شەنگال بوویەوە، بۆ ئەوەی ئەو دەروازەیە دانەخرێت شاندێکی پێکهاتوو لە پادی، ئەنجومنی خوبەڕێوەبەری شەنگال و سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال سەردانی موسڵ-یان کرد و چەند چاوپێکەتنێکیان لەگەڵ کاربەدەستە سەربازییەکانی عێراق ئەنجامدا.

عەمر سالح، سەررۆکی پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزدیەکان- پادێ، کە یەکێک لە ئەندامێ شاندەکە بوو لەسەر ناوەڕۆکی دیدارەکان، بە ڕۆژنیوزی وت: لەو سەردانەدا پێمان ڕاگەیاندن، کە ئەگەر ئەو دەروازەیە دابخرێت ژیانی خەڵکی شەنگاڵ ڕووبەڕووی زەحمەتی دەبێتەوە.

عەمر ساڵح، ئاشکرایکرد، کە کاربەدەستانی سەربازیی عێراق بەڵێنیان بە شاندەکە داوە، کە ئەو دەروازەیە دانەخرێت و بۆ خەڵکی ئێزدی بە کراوەیی بمێنێتەوە.

ش.ف