کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک، لە مشرافا تەرمی ١٢ سڤیل دەرهێنرا... نوێکراوەتەوە

کاروانی خەڵکی مەدەنی هەرێمی جزیرە کە بۆ هاوکاری سڤیلەکان بەرەو سەرێکانی بەڕێکەوتبوون، گەیشتنە گوندی مشرافا لە سەرێکانی و تەرمی ١٢ سڤیلیان لەژێر پاشماوەکانی بوردوومانەکاندا دەرهێنا.


کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەڵگە دەردەکەوێت، کاروانی خەڵکی مەدەنی هەرێمی جزیرە کە بۆ هاوکاری سڤیلەکان بەرەو سەرێکانی بەڕێکەوتبوون، گەیشتنە گوندی مشرافا لە سەرێکانی و تەرمی ١٢ سڤیلیان لەژێر پاشماوەکانی بوردوومانەکاندا دەرهێنا.

ئەمڕۆ کاروانی خەڵکی مەدەنی هەرێمی جزیرە دوای ئەوەی گەیشتنە گوندی مشرافا لە سەرێکانی، تەرمی ١٢ سڤیلیان کە پێشتر لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون، لەژێر خانووە ڕووخاوەکاندا دەرهێنا.

لە دیمەنەکاندا کە لەلایەن ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئازادەوە تۆمارکراوە، دڕندەیی داگیرکەران جارێکی دیکە دەبینرێت، وەک لە دیمەنەکاندا دیارە، ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانە لەژێر پاشماوەکانی بوردوومانەکاندا شەهید بوون و خەڵک تەرمەکانیان دەدردێنن.

سەرنجڕاکێشە کە سەرەڕای هەموو لێداوانەکان بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە، بەڵام جیهان لە دژی ئەو دڕندەییە بێدەنگە.

ب.ش