کاسبکارێکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی حوکەمتی ئێران کوژرا.


بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاسبکارێکی تری کورد بەناوی سەلاح ئیسفەندوەند و تەمەنی ٢٨ ساڵە و خەڵکی مهاباد، لە سنووری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا.

ئەو کاسبکارە، لە کاتی سەرقاڵبوونی بە کاسبیی لە سنووری نێوان پیرانشار و باشووری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە تەقەی لێکراو و کوژراوە.

دوای ئەوەی حسێن زولفەقاری جێگری وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئێران کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردی بە شتێکی ئاسایی ناوبردبوو و تەنانەت رایگەیاندبوو، ئەوانە کاسبکار و کۆڵبەر نین، بۆیە پێویستە هێزە چەکدارەکان رێگرییان لێ بکەن، تەقەکردن لە کۆڵبەران و کاسبکاران و کوشتن و بریندارکردنیان لەلایەن پاسداران و سەربازانی ئێرانەوە زۆر زیادییکردووە.

 

ش.ف