ژنانی گەنجی باشوری کوردستان، لە کامپی ژنۆلۆژی و لە ئامێزی سروشتی هەوراماندا کۆدەبنەوە و وانەی گەیشتن بە ڕاستینەکانی ژن و ناسینی زانستی ژنۆلۆژی، دەڵێنەوە.
بڕیارە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، بە دەستپێشخەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کامپێک بە ناونیشانی کامپی ژنۆلۆژی ژنانی گەنج، لە هەورامان بکرێتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بە ئەنجامدانی چالاکی جۆربەجۆر، بەردەوام بێت.
کامپەکە بە بەشداریکردنی بەشێک لە ژنانی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، بەڕێوەدەچێت کە دوو ڕۆژی یەکەم و دووەم لە کاتژمێر ٠٨:٠٠بەیانی تا ٠١:٣٠ی خولەکی پاشنیوەڕۆ وانەی ژنۆلۆژی دەوترێتەوە و پاشان کاتژمێرەکانی دیکە بە چالاکی جۆربەجۆر و ئەنجامدانی چەند جۆرێک وەرزش پڕ دەکرێتەوە.
ئەم کامپە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ژنان و ناسینی زانستی ژن و ناساندنی ژنۆلۆژی، گفتوگۆکردن لە سەر بارودۆخی ژن و ڕەگەزگەرایی، ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی وەرزشی وەک ئەسپسواری، مەلەکردن و شاخەوانی و لە ڕۆژی سێیەم گەڕانە بە ناو سروشتی هەوراماندا.
لەو چوارچێوەیەشدا ژنانی گەنج بانگەوازی بەشداربوون دەکەن، تا بە پێکەوەیی و یەکگرتووی ڕاستینەی ژنان بدۆزنەوە.
ک.س