شەممە, 9 يون 2018 – 12:14 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
شەوی ڕابردوو، عیزەت سابیر، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوێتی:”بەربژێری فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق (بەڕێز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل)ە.
د.محهمهد سابیر، له ساڵی 1947 لهدایکبووه، ساڵی 1976 پهیوهندی به یهکێتیی نیشتیمانی کوردستانەوە کردووه و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی ئەو حزبەیە.
ههڵگری بڕوانامهی دکتۆرایه لهبواری فیزیای ئهتۆمیی، باڵیۆزی پێشووی عێراق بووە لە چین، لە ساڵی 1993-2001 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە فەرەنسا.
لە ساڵی 2001 – -2004نوینەری یەکێتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە ئەمریکا.
بەپێی ڕێککەوتنێک لە ساڵی 2005 هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن، پۆستی سەرۆک کۆماریی بۆ کورد و سەرۆک وەزیران بۆ عەرەب بێت، لە هەرێمی کوردستان-یش یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن، کە یەکێتی ئەو پۆستە وەربگرێت و لەبەرامبەردا پۆستی سەرۆکی هەرێم بدات بە پارتی.
هەتا ئێستا یەکێتی ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت، بەڵام دیارنییە، کە ئاخۆ پارتی ڕازیی دەبێت؟ ئێستا کە پۆستی سەرۆکی هەرێم نەماوە و دیارییش نییە کەی هەڵبژارد دەکرێت بۆ ئەو پۆستە، ئایا لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماریی یەکێتی چ پۆستێک دەدات بە پارتی؟
ش.ف