چوؤرشەممە, 4 أبر 2018 – 14:44
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دوران كاڵكان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه، ڕایدەگەیەنێت، باشوری کوردستان هەرچەندە وەک پێویست بەڕێکخستن نەکراوە، بەڵام مێژوویەکی هەیە ئەویش کۆمەڵگەیەکە کە تەسلیمبوونی نییە، لەسەر عەفرینش دەڵێت: بەرخودانی سه‌رده‌م له عه‌فرین وه‌ك به‌رخودانی كوبانێ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار ده‌كات.
دەربارەی دۆخی ئێستای باشوری کوردستان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، هەرەوەها دۆخی ناوچەکە بەگشتی و بەتایبەت ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، دوران كاڵكان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پارتی كریكارانی كوردستان- په‌كه‌كه، دیدارێکی لە گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگەدا بڵاوکراوەتەوە،
دەقی ناوەڕۆکی دیدارەکەی کاڵکان بەمشێوەیەیە:
دوران کاڵکان: پێویسته ڕووداوه‌كانی باشوور‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیدا هه‌ڵبسه‌نگێنین، شیكاری بۆ بكه‌ین و به‌و پێیه واتای پێبده‌ین و ڕێزی بۆ نیشانبده‌ین و ئه‌نجامه‌كانی ببینین، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بتوانین له بنه‌ماوه په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانیان ببینین و به‌و پێیه لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین، به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆخەی ئێستا تێیدا ده‌ژین، ئه‌مه زۆر پێویسته، چونكه به‌ڕاستی شه‌ڕێكی جیهانی ده‌گوزه‌رێت، لە دۆخێکدایەن كه وه‌ك جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به ناو ده‌كرێت، ئه‌م شه‌ڕه زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به‌رده‌وامه، ڕاسته له‌لایه‌نی سه‌ربازیه‌وه سنورداره، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تری زۆر قوڵ و گشتگیرن، ناوه‌نده‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه و هه‌موو دونیا له‌خۆ ده‌گرێت، كوردستانیش ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی ئه‌م شه‌ڕه‌وه،
“ئێستا شه‌ڕێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه لایه‌نی سیاسی، ئابوری، ده‌روونی، كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر قوڵه، ئه‌م شه‌ڕه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا بوو وه‌ها نییه، به ئاستێكی سه‌ربازی به‌رز كه هێزه زلهێزه‌كان ده‌یانویست تێیدا به هێزی چه‌ك حكومداری خۆیان به‌رفراوان بكه‌ن، دونیا له نێوان خۆیاندا به‌ش بكه‌ن و ببنه هێزێكی گڵۆباڵ، جه‌نگی جیهانی سێهه‌م به‌جۆرێكه كه ناكۆكیه‌كان زۆر زیاتر خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، زیاتر ده‌بنه ڕێكخستن، هۆشمه‌ندی و چالاكی، چینێكی زۆر زیاتر له ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دا جێده‌گرن، به‌تایبه‌ت نه‌بوونی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا وه‌ك ئینگلیز و ئه‌ڵمانیا، له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا وه‌ك ئه‌ڵمانیا و سۆڤیه‌ت و له سه‌رده‌می دواتریش كه وه‌ك شه‌ڕی سارد به‌ناو كرا وه‌ك بلۆكبونی ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت، له جه‌نگی جیهانی سێهه‌م-دا تێكۆشان فره‌لایه‌نه ده‌كات، هه‌موو ناكۆكیه‌كان زیاتر ده‌رده‌خات و ده‌یانخاته جوڵه‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تێكۆشانێكی قوڵتره، فره‌لایه‌نتره، ئه‌نجامێكی گرنگی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه قۆناغێك ده‌گوزه‌رێت كه هه‌موو ڕووداوه‌كان زۆر له یه‌كتر كاریگه‌ر ده‌بن، ڕاسته ڕوداوه‌كان هه‌ندێك له چوارچێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیاندا پێشده‌كه‌ون، به‌ڵام زۆر به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیدارن، ڕوداوێك ڕاسته‌وخۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و هه‌رێمه‌كه‌ش ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه ده‌كات كه به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌توانین ئه‌م ڕاستیه له كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیشدا ببینین”
“پێویسته له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و ڕوداوانه‌ی ئه‌و چوار مانگه له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕوده‌ده‌ن تاوتوێ بكه‌ین، بۆ نمونه له نێوان ڕوداوی هێرشی كه‌ركوك، كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی كه‌ركوكیان به‌ڕێوه‌ده‌برد و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زۆر ناوچه‌ی كوردی له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ هێرشی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، په‌یوه‌ندی گه‌لێكی لێكدانه‌بڕاو هه‌یه،، له ڕویەکە‌وه كاتێك مرۆڤ ته‌ماشای ده‌كات ته‌نانه‌ت ده‌توانێت بڵێت له هه‌مان ناوه‌نده‌وه پیلانیان بۆ داڕێژراوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ڕوداوانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیه‌كی دانه‌بڕاویان به ڕوداوی پێشتره‌وه هه‌یه ،كه ئه‌ویش تێکشکانی داعشه له ڕه‌قه، هه‌موو ئه‌مانه له‌سه تێک‌شکاندن و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی سیاسی داعش له ڕه‌قه-دا كه وه‌ك پایته‌ختی خۆی به‌ناوی ده‌كرد په‌ره‌یانسه‌ند، له‌م واتایه‌دا پێویسته ئێمه گرنگی به داستانی سه‌ركه‌وتنی ئازادیی ڕه‌قه بده‌ین”
“ڕه‌قه هه‌رێمه‌كه‌ی له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه هه‌ژاند، به‌جۆرێك له یه‌مه‌نه‌وه تا لوبنان، له سعودیه‌وه تا فه‌له‌ستین، له ئێراقه‌وه تا ئێران ڕێگای بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ كرده‌وه، چونكه هاوینی ساڵی 2014ش كه داعشیان خسته جوڵه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ساتێك‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبوو، هه‌ربۆیه ئه‌و تێكۆشان و سه‌ركه‌و‌تنه‌ی داعشی شكستپێهێنا به هه‌مان شێوه كورستان، هه‌رێمه‌كه و هاوسه‌نگییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ژاند، بێگومان ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌مشێوه به‌رخودان و سه‌ركه‌وتنه‌وه‌یه له ڕه‌قه، ئه‌و به‌رخودانه‌یه كه له سور، جزیره، نسێبین، شیرناخ و گه‌ڤه‌ر له به‌رامبه‌ر فاشیزمی مه‌هه‌په و ئاكه‌په نیشاندرا”
“بێگومان بۆچی له كه‌ركوك و گه‌رمیان به‌رخودانی نه‌كرا؟ بۆچی ئه‌م ناوچانه نه‌پارێزران؟ بۆچی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌غداد به‌م ئاسته په‌یوه‌ندیه‌كان خراپكران و بۆ ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئاماده‌كاری نه‌كرا؟ ئه‌م پرسیارانه پرسیاری سوتێنه‌رن و تا ئێستاش پێویستی به پرسكردن هه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م مژاره بیركردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی قوڵتر بكرێن، له‌م واتایه‌دا خه‌تا ئه‌نجامدراوه، سیاسه‌تی هه‌ڵه به‌ڕێوه‌براوه و پێویسته ئه‌مانه ببیندرێت، ڕه‌خنه‌بكرێت و تێپه‌ڕێنرێن، پێویسته خاوه‌نی ئه‌م سیاسه‌تانه نزیكایه‌تی ڕه‌خنه‌دانانه نیشان بده‌ن و ڕاستیان بكه‌نه‌وه”
“لێپرسینه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له یەکێتی و پارتی-وە تا هه‌موو هێزه‌كان، ناچاریشه كه هه‌بێت، هه‌مویان بینیان ئه‌م كاره وا نابێت، چونكه زۆر خۆیان دایه پێش، به‌ڵێنیان به خه‌ڵكدا، هه‌موو شتێك له ژێر به‌رپرسیاری ئه‌واندابوو، به‌ڵام جێبه‌جێیان نه‌كرد، هه‌ربۆیه ده‌بێت خۆیان هۆكاری پێكنه‌هێنانی به‌ڵێنه‌كانیان ڕوون بكه‌نه‌وه، ده‌بێت بتوانن خۆیان له‌م ڕه‌وشه ده‌ربخه‌ن، نزیكایه‌تیه‌كی خۆ لێپرسینه‌وه هه‌یه، ئه‌م نزیكایه‌تیه له یەکێتی و پارتی دا ده‌بینرێت، به‌ڵام چه‌نده ڕاسته چه‌نده تێركه‌ره، چه‌نده گشتگیره ئه‌م لێپرسینه‌وانه، بێگومان مژاری گفتوگۆیه، پارچه‌بوون هه‌یه، بڵاوبونه‌وه هه‌یه، ڕوكه‌شی هه‌یه، هه‌وڵده‌درێت كۆمه‌ڵێك ئه‌نجام به‌ده‌ست بخرێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین له ئاستێكی ڕاست و تێركه‌ردایه، ئه‌گه‌ر به‌وجۆره بوایه به‌ڕاستی كێشه‌كانی باشوور‌ی كوردستان زۆر خێرا چاره‌سه‌ر ده‌بوون، كێشه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری چاره‌سه‌ر ده‌بوون، كێشه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بوو، ده‌یانتوانی یه‌كتر له لایه‌نی ئه‌رێنییە‌وه كاریگه‌ر بكه‌ن، كێشه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی باشوور‌ی كوردستان و كه‌جه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بوو، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بوونی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كێشه‌كانی نێوان ئه‌وان و په‌كه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌زوترین كات هه‌نگاوی پراكتیكی ده‌نران، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت ڕه‌وشێكی داخراو بۆ ئه‌مانه نییه، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌س ئه‌مانه ڕه‌ت ناكاته‌وه و ناتوانێت ڕه‌تیبكاته‌وه، به‌ڵام شتێك كه به چاو ببینرێت و په‌نجه‌ی بخرێته‌سه‌ر نییه”
“كه‌واته خۆ به‌رپرسیار دیتنێك، لێپرسینه‌وه‌یه‌ك هه‌یه به‌ڵام قوڵ نییە، تێرناكات، له ڕاستیدا له لایه‌نێكه‌وه تێربونێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه زۆر باش لێپرسینه‌وه ده‌كات، ئه‌مه زۆر گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور به‌ڕاستی لێپرسینه‌وه ده‌كات، سه‌ره‌تا هه‌ندێك هه‌سته‌وه‌رانه نزیكبونه‌وه، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا، ئێمه ئه‌مه‌مان زۆر له نزیكه‌وه هه‌ست پێكرد، له به‌رامبه‌ر زۆر ڕێكخسن ڕاسته‌وخۆ ناڕه‌زایی پیشاندرا، به سه‌رهه‌ڵدانی توند له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه هه‌ڵوێستیان نیشاندا، ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو له به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كان له كه‌ركوك و گه‌رمیان، ئه‌و ناڕه‌زاییانه كاریگه‌ریی و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بوو له ده‌رونی كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌موو ئه‌مانه‌یان به نه‌فره‌ت و كاردانه‌وه ده‌ربڕی”
“ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی نیشاندا به‌ڕاستی گه‌لی باشوور لێپرسینه‌وه ده‌كات، هه‌وڵده‌دات تێبگات، زۆر به‌ڕێكخستنكراو نییە، په‌روه‌رده‌كراو نییە، زۆر قوڵ نه‌بووەته‌وه، به‌ڵام ڕابردوێكی مێژوویی هه‌یه، بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، كلتورێكی به‌رخودانی هه‌یه، خه‌یاڵی ژیانی ئازادیی هه‌یه، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ كاردانه‌وه، بێ هۆشیاری و ته‌سلیمبوو نییە، له ڕووی مێژوویه‌وه له دونیادا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه هیچ ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می ده‌وڵه‌ت نه‌بووه كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور‌ی كوردستانه، به‌م ڕووداوانه كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا نیشانی‌دا ته‌سلیمی ئه‌و ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌ی ده‌خوازرێت له هه‌ولێر ئاوابكرێت نابێت و بێجگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تر قبوڵناكات،
“ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌رخودانی سه‌رده‌م له عه‌فریندا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئازادییخوازانه‌ی نوێ هه‌یه، سه‌ره‌تا ناڕه‌زاییه‌كانی به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی نه‌فرین هێنایه زمان، ئێستاش به‌رامبه‌ر هێرشی فاشیستی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، كاتێك به‌رخودانێكی نوێی وه‌ك سێ ساڵ پێش ئێستای كوبانێ له عه‌فرین و ڕۆژاوا بۆ هه‌موو كوردان و مرۆڤایه‌تی ژیان بووه‌وه له هه‌موو كه‌س زیاتر باشوور‌ی كوردستان له‌گه‌ڵیدا ئاوێته‌بوو، له‌م به‌رخودانه‌دا خۆی بینییە‌وه، مێژووه‌كه‌ی بینییه‌وه، ئه‌وه‌ی بینی كه پێویستبوو له كه‌ركوك و گه‌رمیان بكرایایه، له‌وه‌ی كه له‌وێ نه‌كراوه تێگه‌یشت و خاوه‌نداری له‌ئه‌وه‌ی له عه‌فرین ده‌كرێت كرد، ئه‌وه‌ی پێویستبوو بكرایه و نه‌كرا ئه‌مڕۆ له عه‌فرین ده‌كرێت، خاوه‌نداری له كرده‌كانی عه‌فرین كرد و به مۆڕاڵێكی گه‌وره‌وه خاوه‌ندارێتی لێده‌كات، گه‌نجانی باشوور، ژنان، پێشمه‌رگه كۆنه‌كان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت باش لێی تێده‌گات و ئه‌وه‌ی تێیده‌گات ده‌یكاته هه‌ڵوێست، جۆش و چالاكی، باشوور‌ی كوردستان له ڕاوه‌سته، هه‌ڵوێست و ڕۆحێكی نوێ‌دا ده‌ژیت، ئه‌مه‌ش ڕه‌وشێكی زۆر گرنگه”
“یه‌كێك له نیشانه‌كانی قوڵایی لێپرسینه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور‌ی كوردستاندا ئه‌م خاڵه بوو، بۆ چی ڕۆژئاوای كوردستانیان خسته ڕۆژه‌ڤی خۆیانه‌وه؟ چونكه ته‌ماشای ڕوداوه‌كانی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تریان كرد، ته‌ماشای ڕووداوه‌كانی كوبانێ، حه‌سه‌كه، ڕه‌قه هه‌تا دێره‌زۆریان كرد و به‌راوردێكیان كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی لێپرسینه‌وه، له وه‌ڵامی پرسی هۆكاری ڕوداوه‌كاندا ڕۆژه‌ڤی سیسته‌م هاته به‌ر باس، سیسته‌می پشت به‌ستو به كۆمه‌ڵگه، سیسته‌مێك كه كۆمه‌ڵگه به ئیراده ده‌كات، ڕاستینه‌ی سیسته‌مێك كه خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات ئاشكرابوو، ئه‌گه‌ر سیسته‌مێك وه‌هابێت له‌وێ به‌رخودان له‌دایك ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا سیسته‌م وه‌ها نییە و پشت به ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه نابه‌ستێت، تاك له سه‌ر ناوی كۆمه‌ڵگه هه‌وڵده‌دات ئیراده به‌كاربهێنێت و له سه‌ره‌وه ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌ستبه‌سه‌ربكات، ڕاستینه‌ی خۆی وه‌ك ڕاستینه‌ی كۆمه‌ڵگه داده‌سه‌پێنێت ئه‌وا له‌وێ به‌رخودانێك دروست نابێت، ڕوداو و دیارده‌كان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزه تاكگه‌رییه‌ی خۆی وه‌ك ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه له قه‌ڵه‌مداوه ده‌بێت، ئه‌و هێزه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بینێت خۆی ناخاته خه‌ته‌ریه‌وه، ته‌ماشای ڕه‌وشی ده‌رونیی ڕاستینه و هه‌ستی كۆمه‌ڵگه ناكات، به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه چیه بیری لێناكاته‌وه، به‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌كانی خۆی چیه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، ئاله‌م كاته‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و و كۆمه‌ڵگه ناكۆك ده‌بن و به‌ریه‌ككه‌وتن ڕوده‌دات، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه دیموكراسیه‌كه‌ی له ده‌ستی خه‌ڵك خۆی دایه، كۆمه‌ڵگه خۆی كاری خۆی ده‌كات، خه‌باتی ئابووری، كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به‌ڕێكخستن ده‌كات، كاتێكیش ڕووبه‌ڕوی هێرشێك ده‌بێته‌وه پاراستنی خۆی ده‌كات”
“ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به‌رخودانی سه‌رده‌م له عه‌فرین وه‌ك به‌رخودانی كوبانێ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار ده‌كات، وه‌ك چۆن له كوبانێ فاشیزمی داعش یه‌كه‌مین شكستی خۆی تووشبوو و كه‌وته قۆناغی له‌ناوچونه‌وه، له كۆتاییشدا له ڕه‌قه بنكه‌وتنی مێژووی خۆی تووشبوو، فاشیزمی توركیاش له عه‌فرین یه‌كه‌م بنكه‌وتنی خۆی رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه و لێره‌وه قۆناغی بنكه‌وتنه‌كانی له ئامه‌د، وان و ئه‌نكه‌ره فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په دێنه ڕه‌وشی ڕوخان، ده‌گاته ڕوخان و ئه‌مه‌ش بۆ كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زۆر گرنگه”
“بێگومان ئه‌وه‌ی له ئاواكردنی ئه‌م ئه‌نجامه‌دا خاوه‌نی به‌شی هه‌ره گه‌وره‌یه گه‌لی كورد و تێكۆشانه ئازادییه‌كه‌یه‌تی كه به قاره‌مانانه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌یشی له‌م پێشكه‌وتنه زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت كوردستانه، بۆ ئه‌مه‌ش كاتێك ئه‌م تێكۆشانه به‌ڕێوه ده‌بات، له كوردستان زانستی ئازادیی زۆر پێشده‌كه‌وێت و ڕۆحی به‌رخودان و قاره‌مانی زۆر مه‌زن ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا چه‌مكی یه‌كێتی دیموكراتیك تا ده‌چێت زێده‌تر پێشده‌كه‌وێت، تا به‌رخودانی سه‌رده‌م له عه‌فرین به‌رده‌وام بكات و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بڕوات هوشیاریی یه‌كێتی دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات، باكوور، باشوور و هه‌موو كوردستان به‌ره‌و پێشتر ده‌بات، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌ك پێش ده‌كه‌ون، سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین له هه‌موو كوردستان ڕۆحی یه‌كێتی دیموكراتی و به‌رخودان پێشده‌خات، هه‌موو به‌رخودانه‌كانی شه‌قامی كوردیش ده‌بنه هێز بۆ به‌رخودانی سه‌رده‌م له عه‌فرین و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی ده‌به‌ن”
“جاری یەکەمە چالاکییەکان هێزه نۆكه‌ر و تۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستانی تێه‌په‌ڕ کردووەو به‌م ئاسته بێكاریگه‌ریان ده‌كات، له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م پێشكه‌وتنه ژیان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ڕۆژانه خۆی له گفتوگۆكاندا ده‌بینێته‌وه، ده‌بێته چالاكی پشگیری عه‌فرین، خواستی دیموكراسی، بانگی چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، سبه‌ینێش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت، هه‌تا ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندێك له سه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌بران، به‌ڵام له ڕه‌وشی ئێستادا زۆر له‌وه ناچێت به‌و جۆره بێت، جاری یه‌كه‌مه سیسته‌می هه‌ڵبژاردنێك كه خه‌ڵك ئیراده‌ی خۆی تێدا پێناسه ده‌كات ژیان ده‌بێت، له‌م واتایه‌دا ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه زێده‌تر ده‌رده‌كه‌وێت”
“ئه‌و چالاكی و هوشیاربوونه‌ی ئێستا هه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گرنگیشی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێت و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌وشێكی نوێ بۆ به‌دیموكراتیزه بوون و یه‌كێتی دیموكراتی ده‌هێنێت، ئێمه هه‌نگاوی ئه‌م پێشكه‌وتنانه ده‌بینین و ئه‌وه‌یشی پێویسه ڕوبدات ده‌بێت ئه‌مه بێت، چونكه باشوور‌ی كوردستان و پارچه‌كانی تریش و عێراقیش پێویستی به‌مه هه‌یه، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی شایسته‌ی مێژووی به‌رخودان و كو‌لتور و ئاستی زانستی كۆمه‌ڵگه‌شه ئه‌مه‌یه، ئه‌نجامێكی به‌م جۆره ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاواببێت، هه‌ڵبژاردنه‌كان خاڵێك پێكدێنن بێ گومان چونكه هه‌موو شتێكیش هه‌ڵبژاردن نییە، دیموكراسی ته‌نها هه‌ڵبژاردن نییە، كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه، به به‌ڕێكخستنكراوی خستنه مه‌یدانی ئیراده‌ی ئازادییه‌كه‌یه‌تی، له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت ئه‌م ئیراده‌یه نیشان بدات و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بێ گومان تابلۆیه‌كی ئه‌مه ده‌بێت، بێگومان ئاستی ئه‌مڕۆی گه‌ل، هه‌ڵبژاردن و تێكۆشانی دیموكراسی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش به كامڵبونێكی گه‌وره به‌ڕێوه ده‌بات، گه‌ل له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و هێز و كه‌سه ئازادییخوازانه‌ی كه به‌ڕاستی خزمه‌تیان ده‌كات، باوه‌ڕ به یه‌كانگیربوونی كوردستان، برایه‌تی گه‌لان و دیموكراسی ده‌كات، پشت به هێزی كۆمه‌ڵگه ده‌به‌ستێت هه‌ڵده‌بژێرێت”
“ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له مانگی ده‌وه له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكرد، له باشوور و پارچه‌كانی تری كوردستانیشدا ئه‌م ڕۆح و چه‌مكه‌ی شكاند، له جێی ئه‌مه‌ش ڕۆحیه‌تێك، چه‌مكێك ڕوانینێكی چاره‌سه‌رگه‌رانه‌تر كه زیاتر پشت به هێزی جه‌وهه‌ری خۆی ده‌به‌ستێت ده‌رخسته مه‌یدان، گۆڕانكاریه‌كی زۆر گه‌وره ژیان بوو، له ڕاستیدا شۆڕش به‌رپابوو، واتا نێگه‌تیڤیه‌كان و ڕاستیه ئه‌رێنیانییە‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كان له هه‌ستی كه‌سایه‌تی كورد دا شۆڕشی ڕۆح و فیكری دایه ژیانكردن و ژیان ده‌كات، یه‌كێكیش له‌و مه‌یدانانه‌ی هه‌ره زێده ئه‌م شۆڕشه‌دا تێدا ژیان ده‌بێت باشوور‌ی كوردستانه، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مه‌ش له پشگیریكردنه‌كانی عه‌فریندا زۆر ئاشكرا دیاره، له هه‌ڵوێستگرتن به‌رامبه‌ر داگیركاری ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك بۆ عه‌فرین زۆر زه‌لال دیاره و ده‌یبینین، له كاتێكدا كه شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا به‌م جۆره ته‌ماشای رژێمی توركیا نه‌ده‌كرا، هیوایان پێی هه‌بوو چاوه‌ڕوانیان لێی هه‌بوو، ئامانه هه‌موو شكان، ده‌یانوت باشوور‌ی كوردستان ناكرێت هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر توركیا دابنرێت، به‌ڵام زۆر به ئاشکرا دیار بوو چۆن ئێستا له به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین باشوور‌ی كوردستان به‌رخودانی ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر باشوور‌ی كوردستان ئه‌م گه‌له له ئێستاوه دیاره ئیدی وه‌ك عه‌فرین به‌رخودانی ده‌كات”
ئیدی ئه‌مه زۆر ئاشكرا دیاره له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا، له باشوور‌ی كوردستان تا باكوور له به‌رامبه‌ر ئه‌و زهنییە‌ته فاشیسته ژینۆسایدكاره‌ی توركیا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات پێویسته پاراستن به‌هێز بكرێت، ته‌نانه‌ت پێویسته سیسته‌می پاراستن ده‌بێت ئاوابكرێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جوڵانه‌وه‌ی دیموكراتیك فراوان بكرێت، كۆمه‌ڵگه جاری یه‌كه‌مه ده‌بێته خاوه‌نی هۆشیاریه‌كی ئه‌وه‌نده به‌رچاو، پێشكه‌وتنه‌كان ئه‌مه‌یان ئاواكرد، له قۆناغی داهاتودا ئه‌مانه قوڵتر ده‌بنه‌وه و زیاتر ڕێكخستن ده‌بن، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مه‌دا ده‌بنه ئامرازێك، باشوور‌ی كوردستانیش وه‌ك پارچه‌یه‌ك له شۆڕشی ئازادیی كوردستان، ته‌نانه‌ت وه‌ك پێشه‌نگی ئه‌م شۆڕشه ده‌بێت سیسته‌می خۆیی دیموكراسی له ناو خۆیدا زیاتر پێشبخات، گه‌نجان و ژنانی كورد زیاتر له‌م قۆناغه‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕن، چونكه دینه‌مۆی ئه‌م پێشكه‌وتنانه بێ گومان گه‌نجانن و ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش خۆی له خۆیدا شۆڕشی ژنی ئازاده، به گشتی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌نی شۆڕشی ئازادیی ژنه، ڕێبه‌ر ئاپۆ پێناسه‌ی كردبوو شۆڕشی باشوور شۆڕشی ئازادیی ژنانه، بۆیه ئێستا له باشوور‌دا پێشكه‌وتنی جه‌وهه‌ری هه‌ڵوێسته‌ی دیموكراسی و زیهنییە‌تی ئازادییخوازی، پێشكه‌وتنی جه‌وهه‌ری ئازادی ژنه، بۆیه گه‌نجان و ژنانی باشوور‌ی كوردسان زۆر به كاریگه‌رترو چالاكتر به‌شدار ده‌بن”
س.ح