دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە، لە میانی بەشداریی لە بەرنامەیەکەی تەلەفزیۆنی ‘مەدیاهابەر’، لەسەر هەڵویستەکانی پەدەکە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە هەموو زانیارییەکان ئاماژەیە بەوەی دەستی پەدەکە لە پشت هێرشەکەی سیدەکان دایە، دژی ژەنەراڵەکانی سوپای عێراق و وتی: هیوادارم دەستی پەدەکە لەپشت ئەو هێرشەدا نەبێت.
ئەگەر پەدەکە ڕێگەی پێنەدات، سوپای تورک ناتوانێت بێتە سیدەکان
دوران کاڵکان لەسەر بانگەشەکانی پەدەکە بۆ ئەوەی ‘سوپای تورک دێتە سیدەکان’ وتی: دەوترێت سوپای تورک دێتە سیدەکان، باشە سوپای تورک چون دێتە سیدەکان؟ تا پەدەکە ڕێگەی پێنەدات، چون دەتوانێت بێتە سیدەکان، ئیمکانی نییە شتی وا ڕووبدات، ئەو ئەنجامانەی دەرکەوتوون پیشانی دەدات کە پێشمەرگە نە لەپاڵ گەریلا، بەڵکو لەگەڵ سوپای تورک وەستاوە، واتە لەگەڵ سوپای داگیرکەرە.
پەدەکە دەوڵەتی داگیرکەری تورکی وەک هاوپەیمان هەڵبژاردووە
لە بەردەوامی قسەکانیدا کاڵکان وتی: هێرشەکانی ئەمڕۆی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، دژی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستانە، کەس پشتیوانییان ناکات، کێ بەناوی کوردایەتی پشتیوانییان بکات خیانەتکارە، لە تورکیاش کێ پشتیوانی ئەو فاشیستە قڕکەرانە بکات، دوژمنی کوردە، پەدەکە ئێستا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە فاشیستە بەهێزکردووە و پشتیوانیی دەکات کە عەفرین، سەرێکانی و هەفتانینی داگیرکردووە، هاوڵاتیی مەدەنی باشور دەکاتە ئامانج، گوندەکان چوڵدەکات و ژنراڵەکانی عێراق دەکاتە ئامانج، ئەو دەسەڵاتەی وەک هاوپەیمان هەڵبژاردووە.
لەسەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئۆتۆمبێلی فەرماندەکانی سوپای عێراق لە سیدەکان، کاڵکان ئاماژەی بەوەدا کە هەموو زانیارییەکان ئاماژەن بەوەی پەدەکە لەپشت ئەو هێرشە دایە و وتی: هیوادارم دەستی پەدەکە لەپشت ئەو هێرشەدا نەبێت، بەڵام هەروەک هەڤاڵ مستەفا قەرەسو-ش وتبووی؛ هەموو زنیارییەکان ئەمە نیشان دەدەن، دەستپێک کاتێک پەدەکە لەگەڵ ئەو فەرماندانە بووە، شتێک ڕووینەداوە، بەڵام دوای ئەوەی لەوێ دەچن هێرشەکە ئەنجامدەدرێت، دۆخەکە پێویستیی بە ڕوونکردنەوە هەیە.
پێویستە کچ و کوڕ دژی دوژمن بکەونە جوڵە
بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی دوژمن، کاڵکان داوایەکی ئاراستەی کچان و کوڕانی کورد کرد و وتی: پێویستە دژی ئەم هێرشانە کچان و کوڕان بەشداری تێکۆشانەکانی شار و شاخ بن، دەتوانن لەناو شارەکانیشدا گەریلایەتی بکەن و دژی دوژمن شەڕ بکەن، ئەمە ئەرکی سەرەکییانە، دەتوانن بە شیوەی زۆر نهێنیانە خۆیان ڕێکبخەن و گورز لە دوژمنی فاشیست، داگیرکەر، خیانەتکار، هاوکار و سیخوڕەکانی بوەشێنن.
ب.ک