کاڵکان: ١٥ی ئاب ڕیشەیە و ئیرادەی لە کوردستاندا خولقاند

دوران کاڵکان، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت"هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئاب ڕیشەیە، بوێریی بۆ تێکشکاندنی دووژمن و گیانفیدایی و ئیرادەی لە کوردستاندا خوڵقاندووە".


دوران کاڵکان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕێپۆرتاژێکی ئاژانسی فورات-دا سەبارەت هەڵەمتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ئاب دوا.

کاڵکان، ڕایگەیاند: هەڵمەتی ١٥ی ئابهەڵوێستی گەورە و مێژوویی گەلێکە لەدژی ڕژێمێکی فاشیستی داگیرکەر – پاکتاوکار، کە پشتیوانی لە هێزە دواکەوتووەکانی دونیا وەردەگرێت، ئەو بەرخۆدانە ماوەی ٣٥ ساڵە بە هێزی خۆی و بە شێوەیەکی نەپساوە و بە قوربانیدانێکی زۆرەوە تێدەکۆشێت.

دوران کاڵکان ڕاشیگەیاند، گەلی کورد ئەو چارەنووسەی بە سەریدا سەپێنرابوو تێکیشکاند و وتی:"ئەگەر هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئاب نەبوایە، لە باکوری کوردستان و لە ژێر دەسەڵاتی تورکیادا شتێک نەدەبوو بە ناوی کوردێتییەوە، ئەگەر ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیخواست لە باکوری کوردستان ڕوویبدایە، ئەوا کاریگەریشی لەسەر پارچەکانی تری کوردستان دەکرد و لە پارچەکانی تری کوردستانیش شتێک بە ناوی کوردایەتییەوە نەدەما".

کاڵکان، باسی لەوەش کرد، کە لەدژی عەقڵیەتی لەناوبردنی گەلی کورد هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەستیپێکردووە و سەلماندی ئامانجەکانی ئازادیی و دیموکراسی بە چ تاکتیک و ستراتیژییەک دەتوانرێت بەدی بێت، "بۆیە تاکتیکی بۆ حزب ئافراند، ئەو بڕیارەی ژیانی ئازاد کە لە زیندانی ئامەد لە ساڵی ١٩٨٢ درا، گەیاندرایە چیا و لە چوارچێوەی بەرخودانی گەریلادا درێژەی پێدرا".

وتیشی، کە هەموو ئەو بەهایانەی لە هەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات لە ماوەی ئەو ٣٥ ساڵەدا بۆ مانەوە و ئازادیی ئافرێنراون پەیوەندییان بە هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە هەیە "١٥ی ئاب هەموو شتێکی پێشکەشی گەلی کورد کرد، لەبەرئەوەی کورد ژیانەوەی خۆی لەناو ئەو هەڵمەتەدا دیت، تێگەیشتن، کە بەو تێکۆشانە دەتوانن مانەوەی خۆیان بپارێزن و ئازاد ببن، بە جۆش و خرۆشەوە ئەو جەژنە پیرۆز دەکەن".

کاڵکان، ڕاشیگەیاند،"هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی تەباخ ڕیشەیە، لە کوردستان بوێری بۆ تێکشکاندنی دووژمن و گیانفیدایی و ئیرادەی خوڵقاندووە".

ش.ف