دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “یەنی ئوزگور پۆلیتیکا” بە ئاماژەدان بەوەیکە، “پارتەکەمان، رێبەرمان و گەریلاکانی کورد بە ڕاستی زۆر سوودیان لە کاروخەباتەکان لە لوبنان – فەڵەستین بەدەستهێنا، وتی: یەکەم گەریلاکان لە لوبنان و فڵەستین گەڕانەوە بۆ وڵات.
کاڵکان سەرەتای قسەکانی، دوای ئاماژەدان بە تەقینەوەکانی بەیروت و سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان، وتی: لەنێوان گەلی لوبنان و گەلی کوردستاندا هەموو کاتێک پەیوەندیەکی دۆستایەتی و برایەتی هەیە، لە لوبنان ژمارەیەکی زۆر کورد هەیە، ژیانێکی هاوبەش و بەهێز هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبی، لەم سەردەمەشدا پێشەنگەکانی پارتەکەمان پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئەم پەیوەندی و ژیانی هاوبەشەیان نوێکردەوە.
کاڵکان لە بەردەوامیدا وتی: بە ڕاستی لە سەردەمی کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢ـدا کە کودەتایەکی فاشیستی-سەربازی بوو، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلی کورد و پارتەکەمان زیادی کرد، گەلی لوبنان و بەیروت دەرفەتی زۆریان بە ئێمەدا، مێواندارییان لە تەڤگەری ئێمە و ڕێبەرمان کرد، بزوتنەوەکەمان بۆ ئەوەی بتوانێت لەدژی کوودەتای فاشیست و سەربازی ١٢ی ئەیلول بەرخۆدان بکات، بۆ ئەوەی پەروەردەی سەربازی و ئایدۆلۆژی پێشکەش بکات و خۆی ئامادە بکات، لە گۆڕەپانی لوبنان کشایەوە، لە لوبنان لەگەڵ گەل و ڕێکخستنە فەڵەستینیەکاندا لەناو هاوکاریدابوو، کورد لە لوبنان فێری گەریلایەتی بوون، خوێندنگای سەرەتایی گەریلاکانی کورد، ‘ئەکادیمیای مەحسوم کورکماز’ لە لوبنان دروستکرا و کارەکانی لەوێ دەستپێکرد، دۆڵی بیقاع بووە هێلانەی گەریلای کورد، خۆیان لەوێ پەروەردە کرد و ئامادە کرد و گەڕانەوە بۆ کوردستان، ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵێ ١٩٧٩ بەدواوە نزیکەی ٢٠ ساڵ لە ئاستی جیاوازدا لە لوبنان کاری کرد، لە هەموو دەڤەرێکی لوبنان شوێن پێی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، لە بەهێزکردنی شەرەفی گەلی لوبناندا، لە بەهێزکردنی برایەتی گەلاندا دەستێکی باڵای هەیە، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی سوود و دەرفەتیان لە گەلی لوبنان وەرگرت، لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٢دا لەدژی هێرشی داگیرکەری ئیسرائیل، هێزەکانی گەریلای پارتەکەمان بە ئەندازەی فەڵەستینیەکان تێکۆشانیان کرد، هەروەها لەگەڵ گەلی لوبنان شان بە شان بەرخۆدانیان کرد.
کاڵکان هەروەها وتی: بە کورتی لە ئامادەکاری هەنگاوی ‘١٥ی تەباخ’دا، لە خولقاندنی گەریلای کورد-دا شوێنی لوبنان خاوەن گرنگییەکی تایبەتە، لە هاوپەیمانیی نێوان کورد – عەرب تا پەیوەندی و هاوپەیمانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمووان، لەگەڵ مەسیحی، موسڵمان، دوروزی و کۆمەڵگاکانی تردا، ئەو بناغەیەی کە بەو کارە دانرا، هەموو کاتێک ڕێنیشاندەر بوو و دیارکەر دەبێت و ئێمە لەسەر ئەو بناغەیە خەبات دەکەین، بە بۆنەی تەقەینەوەکانی بەیروتەوە ویستم ئاماژە بەو مێژووە بکەم.
لەسەر تێکۆشانی گەریلا و گەڕانەوەیان بۆ وڵات، کاڵکان وتی: گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئەنجامی قۆناغی هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ١٩٧٣ـدا، بە کۆبوونەوەیەک لەسەر دروستکردنی ڕێکخستن لە بەنداوی چووبەل لە ئەنقەرە و قۆناغی گروپی ئایدۆلۆژی، بزوتنەوەی گەنجان، بەرخۆدانی هیلوان – سێوەرەگ و قۆناغی پارتیبوون، دروست بوون و ئەو تەڤگەرە لەدژی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە دوو بەرەوە بەشداری لە بەرخۆدان بوون و خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەورەتر ئامادە کرد، یەکێک لەو سەنگەرانە زیندان و ئەوەی تریش کارەکانی دەرەوەی وڵاتن، دەزانرێت بەرخۆدانی زیندان، بەرخۆدانی سەرەکیە، بەرخۆدانی سەرکەوتنە، ئەم بەرخۆدانەیە کە ڕێباز و هێڵی فیدایی بەرخۆدانی کوردستانی خولقاند، گۆڕەپانی دەرەوەی وڵاتیش کە کاری تێداکرا، گۆڕەپانی لوبنان – فەڵەستینە، لەوێ بە سەدان گەریلا لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی لوبنان و کەمپەکانی فەڵەستین لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە پەروەردەکران، برایەتی لەگەڵ گەلی فەڵەستین، برایەتی لەگەڵ گەلی لوبنان لەسەر ئەم بناغەیە دروست بوو، پێکەوە ژیان، پێکەوە کارکردن، پێکەوە هەسانەوە، پێکەوە بەدوای چارەنووسدا گەڕان، لەدژی زاڵمەکان پێکەوە بەرخۆدان، پێکەوە شەهیدبوونی قارەمانی، لەو کاتەدا ١ی ئایاری ١٩٨٢ لە گۆڕەپانێک لە نزیک تەقینەوەکەی ئێستا، لە بۆردومانی ئیسرائیلدا گەریلای پەکەکە هەڤاڵ عەبدولقادر چووبووکچوو شەهید بوو، لە قەڵای ئارنینێ، لە بەرخۆدانی گۆڕەپانی نەباتیەدا هەشت گەریلای پەکەکە شەهید بوون، بە دەیان گەریلا بەدیلگیران، بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی گەلی لوبنان و بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کوردستان لەسەر ئەم بناغەیە لە ڕووی ئایدۆلۆژی و ستراتیژیە لەگەڵ ئەو گەلانە بوونە برا و یەکیان گرت، پشتگیری و هێزێکی گەورەیان بە یەکتریدا، پارتەکەمان، ڕێبەرمان، گەریلاکانی کوردستان بە ڕاستی زۆر سوودیان لە کارەکانی فەڵەستین – لوبنان وەرگرت، پەروەردە، پێوانە و تایبەتمەندی سەربازی لەوێ بە پەروەردە دروست بوون، لە ئاستێکدا مرۆڤ دەتوانێت گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک گەریلای فەڵەستین و لوبنان پێناسە بکات، پێویستە هەنگاوی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ لە لایەکەوە وەک بەرخۆدانی دیموکراسی و ئازادی مێژووی کوردستان و پارچەیەک لە پێشکەوتنی ئەو مێژووە ببینرێت، لە لایەکی دیکەشەوە پێویستە وەک پارچەیەک و بەردەوامی تێکۆشانی دیموکراسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینرێت کە لێرەدا پارچەیەک و بەردەوامی بەرخۆدانی دیموکراسی و ئازادی گەلانی لوبنان – فەڵەستین هەیە، لە لایەکی دیکەش بە واتای بەردەوامی ئەو بەرخۆدانە دێت.
کاڵکان هەروەها دەڵێت: بەو شێوەیە گەریلاکان کە خۆیان لە گۆڕەپانی لوبنان – فەڵەستین بە پەروەردەی سەخت و دژوار ئامادە کرد، لە ئەیلولی ١٩٨٢ بەدواوە گروپ گروپ لە ڕێگەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان گەیاندە بۆتان، ئەم قۆناغە سەخت و دژوار بوو، بەڵام لە هەمانکاتدا قۆناغێکی هیوابەخش و گەورە بوو.
ب.ک