بەهۆی سەرماوە لەسنووری شارۆچکەی سەیدسادق کرێکارێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک گەیاندرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، لەشارۆچکەی سەیدسادق کە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.
بەرزان خالید، کارگێڕی ئێشکگری لەنەخۆشخانەی شەھید شەوکەت لە شارۆچکەی سەیدسادق، لە بارەی ڕووداوەکەدا ڕایگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتیەکی تەمەن ٤٢ ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە شەوی ڕابردوو لە سەرمادا ڕەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە”.
وتیشی: هاوڵاتیەکە کرێکارو پاسەوانی کانەبەرد بووە، لەنزیک گوندی زەنگی سەر کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی سەید سادق و پێنجوێن، پاش ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست ڕەوانەی پەیمانگای دادی پزیشکی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کرێکارەی ڕەقبوەتەوە دانیشتووی شارۆچکەی شارەزوور بووە و شەوی ڕابردوو لەگەڵ چەند کرێکارێکی دیکە لەو کانە ماونەتەوە.
ک.س