کفری، هاوڵاتیان داوا دەکەن فیشه‌كێكی ئابووری بنرێت به‌ دوژمنه‌وه‌

لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا ، به‌دروشمی“ فیشه‌كێكی ئابووری بنێن به‌ دوژمنه‌وه‌”، لە هەڵمەتێکدا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت شتومه‌ك و كاڵای توركی نه‌كڕن.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ شارۆچكه‌ی كفری، سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، گروپی خۆبه‌خشی كفری، هه‌ڵمه‌تێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان  بۆ بایكۆتكردنی كاڵای توركی ئه‌نجامدا .

سه‌لام عه‌لی، یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌، بۆ ڕۆژنیوز وتی : له‌نێو شارۆچكه‌ی كفری،داوامان له‌ هاووڵاتیان كرد وه‌ك دژایه‌تیه‌ك بۆ ئه‌و داگیركارییه‌ی توركیا ده‌یكاته‌ سه‌ر ڕۆژئاوا، پێویسته‌ ئێمه‌ی هاوڵاتی كورد سزایه‌كی توندی ئه‌ردۆگان وبده‌ین و شتومه‌ك و كاڵاكانی نه‌كڕین بۆ ئه‌وه‌ی گورز به‌ ئابووری وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نین.

لە هەڵمەتەکەدا هانی هاوڵاتیان دەدرێت تا بەشداربن، وەک خۆیان باسی دەکەن''بە نەکڕینی کاڵایەکی تورکی فیشەکێک بە ئابوری وڵاتی داگیرکەرەوە بنرێت".

 ب.ش