کفری، ٥٠ دۆنم زوی و دەغڵودان سووتان

بەهۆکارێکی نادیار، ٥٠ دۆنم پوش و پاوان و دەغڵودانی هاوڵاتیان سووتان.


ئێوارەی لە چوار ناوچەی دەوروبەری  شاره‌دێی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كفری لە ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی نیعمه‌ت عه‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی گه‌رمیان به‌ ڕۆژنیوزی داوه‌، تا ئێستا هۆكاری ئاگرگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌، نزیكه‌ی 50 دۆنم زه‌وی ده‌غڵودان و پوش و پاوان سوتاون، دوای ئەوەی ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا، زیاتر له‌ 250 دۆنم زه‌وی له‌ سووتان پارێزران.

ش.ف