یەكشەممە, 12 أغس 2018 – 20:02 ڕۆژنیوز – مێرگەسۆر
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ڕووباری گوندی بلێ-ی سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر، هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئەمریکا خنکا.
ڕائید سعدوون هاودیانی، وتەبیژی پۆلیسی سۆران، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەو هاوڵاتییە کوردەی دانیشتووی ئەمریکا بەمەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو ئاوی ڕووبارەكەوە و دواتر خنکاوە.
ئەو هاوڵاتییە ناوی (س،ا،ش) لەدایكبووی ساڵی ١٩٥٠یەو بەڕەگەز کوردە و دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە، ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ خانەوادەکەیدا بۆ سەردانیکردنی کەسوکاریان لە شارەدێی عەنكاوەی سەر بە هەولێر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، لەوێوە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی شارۆچکەی مێرگەسۆر کردووە.
لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاریی، تەرمی ئەو گەشتیارە ئەمریکییە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی هەولێر كراوە.
بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژنیوز بەتایبەت وەریگرتووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ٦٧ کەس لەئاودا خنکاون.
ب.ل