KURDÎ
العربية
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 21, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کوڕی یەکێک لە ئەندامە دەستگیرکراوەکانی تەڤگەری ئازادیی: دایکم ئازاد نەکەن خۆپیشاندان دەکەین

  ڕۆژنیوز - هەولێر
10/08/2020 - 8:15:17 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هەلۆ سامی، کوڕی سەمیرە حەمەئەمین، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی، کە لەلایەن ئاسایشی پەدەکە-وە دەستگیرکراوە، دەڵێت، ئەگەر دایکم ئازاد نەکەن، هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی ئەنجام دەدەین، دەشڵێت، کە تاکە تاوانی دایکم ئەوە بووە، کە ئەندامی تەڤگەری ئازادییە، بۆ پاڵپشتی خەباتی دایکیشی هۆنراوەیەکی پێشکەش دەکات.

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە هەریەك لە عەونی گردە شینی و سەمیرە حەمەئەمین، کە دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانن، لەلایەن ئاسایشی پەدەکە لە هەولێر دەستگیرکران، دوێنێش دکتۆر ناجی، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی، لە شارۆچکەی هەریر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا.

هەلۆ سامی، كوڕی سەمیرە حەمەئەمین، لەبارەی دەستگیركردنی دایكی بە ڕۆژنیوزی وت: ئەگەر دایکم ئازاد نەکەن خۆپیشاندان و چالاكی مەدەنی ئەنجامدەدەین، ئێمە نازانین دایكم چ تاوانێكی كردووە، تاوانی دایكم تەنها ئەوەیە، كە ئەندامی تەڤگەری ئازادییە، تەڤگەریش پارتێکی فەرمییە، دواتر تەڤگەری ئازادیی تەنها دژی لەشكركێشیەكانی توركیا و بۆردوومان كردنی باشوری كوردستان بووە، ئایا ئەگەر پارتیش دژی ئەمەیە بابزانین، یان لەگەڵ ئەوەیە كە توركیا لەشكركێشی بكات.

لەبارەی ئەوەی کەی دەست بە ئەنجامدانی چالاکی دەکەن، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان پابەندن بە بڕیاری تەڤگەری ئازادییەوە، هەرکاتێک بڕیاری چالاکی بدەن ئەوانش ئەنجامی دەدەن، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو وەک شاعیرێک و نووسەرێکی سەربەخۆ هەڵوێستی دەبێت و فشار دەکات بۆ ئازادکردنی دایکی و دەستگیرکراوانی دیکە.

هونەر لەڕێگای ڕۆژنیوزەوە ئەم هۆنراوەی پێشکەش بەدایکی کرد

بەسەرهاتی پیرە دارێك
من پرە دارێك دەناسم
چەندان ساڵ بەبێ ئاو ژیا و چەندان ساڵ بەبێ ئاسمان و بێ ئەستێرە و هەتاو ژیا
ڕووی دەكردوە هەر وڵاتێك تەورەكان لێی دەبوونە دێو، پەنجەكانیان ڵی هەڵدەشەقاند و بەدوای دەكەوتن كێو بەكێو
تا وایلێهات لە پەرستگا و بتخانەش جێگای نەبۆوە
لە یۆتۆبیای ئەم جیهان و ئەو جیهانیش جێگای هەر نەبۆوە
ڕۆژ هات و ڕۆژ چوو
دار سەوز بوو، دار گەڵای كرد و ئەستور بوو
لەسەرە پەیمانی ئاشتی خوازانە هەر سوور بوو
ڕۆژهات و چوو
دار تێپەری لە گرد و شاخ و چیاكان سەدان هێلانەی لە خۆگرت
لەسەر دورگەیەكی نێو دەریا كەچی لەوێش جێگای لە بولبولێك تەنگ تر بوو
دەوروبەری لە كونی چۆلەكەیەك بێ ڕەنگتر بوو
ئێستا هەندە گەورە بووە دارستان سوجدەی بۆ دەبات
ڕۆژ خۆی دەچێتە باوەشی سامان ئەستێرەی بۆ دەبات

سەمیرە حەمەئەمین، لەساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە، دانیشتوی شاری هەولێرە، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانە، لەبەرواری ٦-٨-٢٠٢٠ لەلایان ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

دواتر

خوێندکارانی پۆلی ١٢ بوونەتە قوربانیی دەستی هەڵەی پرسیارەکان

پێشتر

بۆردوومانی تورکیا زیانێکی زۆری بە سنووری زاخۆ گەیاند

بابەتی پەیوەندیدار

پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان

دوو پێشمەرگەی یەنەکە سێ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کراون

21 كانونی دووه‌م 2021
ئەرشیف

هەپەگە: لە چالاکییەکدا ٦ داگیرکەر سزادران

21 كانونی دووه‌م 2021

بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ٣٥ ڕۆژە چالاکی مانگرتن بەردەوامە

خەڵکی شەنگال ٥١ ڕۆژە بەردەوامن لە چالاکییەکەیان

ساڵی ڕابردوو ١٠ كرێكار لەكاتی كاركردندا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە

دەستەی ژینگە: بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیاتر لە ملیۆنێک دۆنم دارستانی سرووشتی سووتاون

پێشتر
ئەرشیڤ

بۆردوومانی تورکیا زیانێکی زۆری بە سنووری زاخۆ گەیاند

زۆرترین خوێندراو

سەربازانی تورکی داگیرکەر لەسەر خاکی عێراق

عێراق بە داواکەی تورکیا ڕازی نەبووە بۆ هێرشێکی دیکە بەرامبەر پەکەکە

21 كانونی دووه‌م 2021

تورکیا هەوڵەکانی بۆ هێرش و پەلامارێکی دیکە لەناو خاکی عێراق و باشووری کوردستان بەبیانووی پەکەکە چڕ کردووەتەوە، عێراقیش تا ئێستا...

شەهید پێش سەردانی ڕۆژئاوا

دەلیل لە ڕانیە لەدایکبوو، لە کۆبانێ گیانی بەختکرد

20 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز- محەمەد حەسەن دەلیل لە ڕانیەوە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی پێ قبوڵ نەکرا و خۆی گەیاندە ئەوێ و لە نزیک...

ئەرشیڤ

عەین عیسا، شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و تەرمی چەتەکاندا گرت

21 كانونی دووه‌م 2021

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و...

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان

كامەران بەرواری: ٢٠ ڕۆژی داهاتوو بۆ گەلی کورد مەترسیدارە

19 كانونی دووه‌م 2021

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان، سەردانەکەی خولوسی ئاکار بۆ عێراق، بە مەترسیدار وەسف دەكات ‌و پێشبینیش دەكات لە ٢٠...

ئەشکەنجەدانی هاوڕێ کوردی

هەولێر، هێرش کرایە سەر هاوڕێ کوردی

20 كانونی دووه‌م 2021

لەلایەن دوو کەسی چەکدارەوە هێرش کرایە سەر چالاکوان'هاوڕێ کوردی' و بە بۆکس و شەق و لێدان ئەشکەنجە دراوە و دەموچاوی...

rojnews

کەسێک برایەکی خۆی کوشت

20 كانونی دووه‌م 2021

لە شارەدێی گوڵاڵە کەسێک برایەکی خۆی کوشت، دەوترێت بەهۆی کێشەی "کۆمەڵایەتییەوە بووە". ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆ بووە لە شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا)ی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke