کوژرانی ٣٢ سەربازی تورک ڕاگەیەندرا

لە ئەنجامی چالاکیی گەریاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ، ئامەد، شرناخ و باشوری کوردستان، ٣٢ سەربازی سوپای تورک کوژران.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان لە باکور و باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە دەستپێکدا ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز لە جولەمێرگ بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە: ١١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە گەلیی خۆرپینی سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لە ئەنجامیدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە ناوچەی ئەرزیکنی نێوان جولەمێرگ و گەڤەردا کاروانێک لە زرێپۆشەکانی سوپای تورک کرایە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان، لەو چالاکییەدا دو زرێپۆش تێکشکێندران و ١٠ سەربازی دوژمنیش کوژران.

هەپەگە بەمشێوەیە لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە باشوری کوردستان زانیاری بڵاوکردووەتەوە: دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە گردی بەیرەقی دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان، چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا، هەروەها دوو پێگەی سوپای تورکیش کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژران.

لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە ئامەد-یش ڕایگەیاند: ٩ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە گوندی مانیسۆری سەربە لیجەی ئامەد دوو بارەگای سەربازیی سوپای تورک کرانە ئامانج، ئەو چالاکییە لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدرا و هەشت سەرباز کوژران و دووانیش برینداربوون، هەروەها دوو لە هەڤاڵانیشمان شەهیدبوون، یەکینەیەکی نهێنیی دوژمن پاش ئەو چالاکییە هەوڵیدا دەستێوەردانی دۆخەکە بکات، بەلام کرایە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان، لەو چالاکییەدا چوار سەرباز کوژران.

لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بە چالاکیی گەریلاکان لە شرناخ دراوە و تێیدا هاتوو: دوێنێ کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە سەر ڕێگای شرناخ بۆ جزیرە لەدژی خاڵێکی کۆنتڕۆڵی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا.

لەکۆتاییدا هەپەگە باسی لە بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک کردووە و ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک بۆ ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ناوچەکانی دەرار، ستونا، بەده، کۆردینە و شەلادزێی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە بۆردوومان کران.

س.ح