وەزیری کارو باری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی قەیرانی دارایەوە، دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ، بێکاریەکی زۆر مەترسیدار لە ناو گەنجاندا هەیە.
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباریی کۆمەڵایەتی، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریکرد لە چالاکی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لە لقی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری کاروباریی کۆمەڵایەتی وتی: بە هۆی قەیرانی دارایەوە، چەندین ساڵە گەنجەکانی ئێمە، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئامادەییەکان و ئامادەییە پیشەییەکان دانەمەزراون، بێکاریەکی زۆر مەترسیدار لە ناو گەنجاندا هەیە.
وەزیری کاروباریی کۆمەڵایەتی بەڵین بە گەنجانی هەرێم دەدات، کە بەردەوام دەبن کردنەوەی خول لە ڕێگەی وەزارەتی دارای و ئەنجومەنی وەزیران و ڕێکخراوە ناوخۆی و نیودەوڵەتیەکانەوە، پێشینە بۆ خولەکان پەیدا بکەین بۆ ئەوەی بەردەوام بن.
لە وەڵامی ڕۆژنامە نوساندا سەبارەت بە کەسانی ئالوودەبوو بە مادەی هۆشبەر وتی؛ ئەوانەی ئالوودەبوون، تاوانبارنین، نابێت سزا بدرێن بەڵکوو نەخۆشن دەبێت چارەسەربکرێن، بە پێی یاسای بەرانگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، کە ئیستا پەرلەمان پەسەندی کردووە، دەبێت سەنتەرێکی هاوچەرخ بکەینەوە، ئەوەی لە سەر ئێمە بووە دەرخستەمان بۆ کردووە، کە بڕە پارەیکی زۆری پێویستا کە زیاتر لە هەژدە ملیار دینارە، بە وەزارەتی ئێمە جێبەجێ ناکرێت، ئاراستەی ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئەنجومەنی وەزیرانمان کردووە.
س.س