کۆبوونەوەى هاوپەیمانى دەستى پێکرد

کۆبوونەوەى گشتى هاوپەیمانى بۆ دیمکراتى و دادپەروەرى، دەستى پێکرد، بڕیار وایە لە کۆنبوونەوەکەى ئەمڕۆدا بڕیار لە چارەنووسى هاوپەیمانى بدرێت، بۆ مانەوەى یاخود هەڵوەشانەوەى.


کاتژمێر ٩:٥٠ خولەکى بەیانى ئەمڕۆ، هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى، بە بەشدارى نزیکەى ١٥٠ ئەندام، کۆبوونەوەى گشتى خۆى لە هۆتێل دیلمان لە شارى هەولێر ئەنجامدا.

بڕیار وایە لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا بڕیار لە چارەنووسى هەوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى بدرێت، ئەویش بە هەڵوەشاندنەوەى یاخود بەردەوام بوونى بە فۆڕمێکى نوێ.

لەماوەى ڕابردوودا دەنگۆى ئەوە هەبوو، کە لەلایەن بەرهەم ساڵح-ەوە سەرۆکى پێشووى هاوپەیمانى فشار هەیە بۆ ئەوەى هاوپەیمانى هەڵبووەشێتەوە، بەڵام بەگوێرەى زانیارییەکان هاوپەیمانى خواستى ئەوەى هەیە، کە خوێى نوێ بکاتەوە و ناوەکەى بگۆڕێت و سەرۆکێکى نوێ هەڵبژێرێت، کە ئارام قادر، یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ پۆستى سەرۆکى هاوپەیمانى.

د.ع