کۆبوونەوەکانی یەکێتی گەنجانی ئێزدی لە شەنگال بەردەوامە

یەکێتیی گەنجانی ئێزدی لە چوارچێوەی هەنگاوی "سەهەڵدە" بە گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەری شەنگالدا دەگەڕێن و لەگەڵ هاوڵاتیان کۆدەبنەوە.


یەکێتیی گەنجانی ئێزدی پاش ئەوەی لە دوگور، بۆریک، خانەسۆر، و سەردەشتی چیای شەنگال لەگەڵ هاوڵاتیان کۆبوونەوە، دوێنێ لە گوندی قەرسێ کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە کرا و ئەو گۆشەگیریە شەرمەزارکرا.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە لەهەنگ شەنگالی، ئەندامێکی بەڕێوبەریی یەکێتی گەنجانی ئێزدی قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی: ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی هەنگاوی سەرهەڵدەمان تا قۆناغی دووەم بەرەو پێش بردووە، بە پێویستمان زانی چالاکییەکانمان زیاتر بکەین، بۆیە بڕیارماندا سەردانی گوندەکان و شارەدێکان بکەوین و لەگەڵ خەڵکی ئێزدی کۆببینەوە.

شەنگالی بەم شێوەیە بەردەوامیی بە قسەکانیدا: لە ٣ی ئاب بە دواوە چالاکیی کۆبوونەوەکانمان دەستپێکرد، تا ئێستا لە گوندەکانی دوگور، بۆریک و شارەدێکانی خانەسۆر و سەردەشت کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە.

پاش ئەوەی کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات، گەنجان هەڵپەڕین و گۆرانیان وت، هەروەها بە دەم وتنەوەی سرودی شۆڕشگێڕانە چالاکیییەکانی قەڵغانی زیندوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییان بەرز نرخاند.

ک.ک