هەینی, 8 ماي 2020 – 19:40 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دوای ئەوەی بەهۆی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی زینی ئەستێرۆکان “زینی وەرتێ” بڕیاربوو پارتی و یەکێتی کۆببنەوە و دواتر کۆبوونەوەکە نەکرا، ٥ی ئەم مانگە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە میدیاکانی حزبەکەی وت، ٩ی ئەم مانگە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.
بایکۆتی فراکسیۆنی یەکێتی لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی هەرێم کە تێیدا پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵگیرا و سەرۆکی پەرلەمانیش کە لە پشکی “یەکێتییە” دانیشتینەکەی بایکۆت کرد، بووە بەهۆکاری دووبارە ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەی ئەم دوو حزبە.
میدیای پارتی ڕایگەیاندووە، یەکێتی داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی کردووە و سبەی کۆنابنەوە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ میدیایەکی یەکێتی، هەروەها هیچ کام لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی باسیان لە کۆبوونەوەی سبەی نەکردووە، کە ئایا بەڕێوەدەچێت یان نا.
س.ح