کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری سلێمانی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک، دەستیپێکرد.


کەمێک پێش ئێستا، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی،کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی دەستی پێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، پرسی پێکهێنانی حکومەت لەنێوان یەکێتی و پارتی و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ب.ش