کۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ یەکێتی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەبێ بەشداریی فراکسیۆنی یەکێتی دەستیپێکرد.


کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و فراکسۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لە مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیانن و بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی بەشداریی کۆبوونەوەکەی کرد، بەڵام وەک عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنەکە ڕایگەیاند، دەنگ لەسەر سەرۆکایەتیی پەرلەمان نادەن.

هەروەها کۆمەڵی ئیسلامی-ش چوونە ژوورەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان، بەڵام وەک پێشتر ڕایانگەیاندبوو دەنگ بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان نادەن و لەکاتی دەستپێکردنی دەنگدان هۆڵەکەیان بەجێهێشت.

بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتیی دانرابوو، بەڵام لە ئامادەنەبوونی یەکێتی، پارت دیموکراتی کوردستان-عێراق (ڤالا فەرید)ی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەشێوەی کاتیی کاندید کردووە.

هەروەها، فراکسیۆنی نەوەی نوێ-ش کاندنیدی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە، کە (سیپان ئامێدی)یە.

بەپێی ڕێککەوتنەکان جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق دەبێت و هێمن هەورامی کاندیدە، سکرتێری پەرلەمانیش بۆ تورکمانەکان دەبێت و دووساڵ لای مونا قەهوەچی و دوو ساڵی دیکەش لای ئایدن مەعروف دەبێت.

ش.ف