کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێکرد و دوو کەس کاندیدن بۆ سەرۆکی پەرلەمان

کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، تێیدا چەند بڕگەیەک لە بەرنامەی کاردایە، کە گرنگترینیان شوێنگرتنەوەی ئەو پەرلەمانتارانەیە بوون بە وەزیر و سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانە، کە بەپێی رێککەوتنی حزبیی نێوان لایەنەکان، پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ یەکێتی یەکلابووەتەوە، کە ڕێواس فایق کاندیدیەتی، بەڵام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسانیدا شادی نەوزاد پەرلەمانتار خۆی کاندیدکرد.


کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژێر١١:٠٠ دەستیپێکرد و بەردەوامە.

ئەو کەسانەیبوونە پەرلەمانتار لە بری ئەوانەی بوون بە وەزیر، ئەمانەن:

١-لەنجە ئیبراهیم عەبدولڕەحمان - لە شوێنی د. ڤالا فەرید- پارتی

٢- شیرینیونس عەبدوڵا عەزیز- لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی- یەکێتی

٣- هیمداد ساڵح بیلال محەممەد - لە شوێنی ئایدن مەعروف- بەرەی تورکمانی

٤-باپیر کامەلا - لە شوێنی عەبدوڵا مەحمود محەممەد–سۆسیالیست.

لەکاتی خۆ کاندیدکردنیدا، شادی نەوزاد ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیداڕایگەیاند: بۆ جێبەجێكردنی ئەركی  ئۆپۆزسیۆنی لە پەرلەمان خۆم بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كاندید کردووە، نەک بەو واتایەی ڕکابەریی دكتۆرەڕێواز فایەق بکەم.

شادی نەوزاد داوای کرد پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، "گوێ بە شاسوار عەبدولواحید نەدەن و دەنگی پێبدەن".

س.ح