KURDÎ
العربية
ئەرشیف
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کۆدار: بەرامبەر زهنیەتی پیاوسالار پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
25/11/2020 - 10:50:18 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
کۆدار: بەرامبەر زهنیەتی پیاوسالار پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

کۆدار ڕایگەیاند: پێویستە هەموو کۆمەڵگا بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان سەفەربەر ببێت، سوێندمان دووبارە دەکەینەوە کە زیاتر لە ڕابردوو، شێوازی تێکۆشانمان بەرامبەر زیهنییەتی ڕەگەزپەرێستی پیاوسالار قووڵ بکەینەوە و پەرەی پێبدەین.

ئەمڕۆ کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، بەبونەی ٢٥ی نۆڤەمبەر (ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دوای ئاماژەدان بە هێرشەکانی سەر ژنان بە درێژایی مێژوو و قوربانی بوونیان لەژیر سیاسەتی فاشیزم و ڕەگەزپەرێستی، هاتووە: بەهۆی نەبوونی کۆمەڵگایەک کە ژن و پیاو بتوانن ژیانێکی هاوبەش و پشتبەستوو بە ئەخلاق، ماف و بیری مرۆڤییان هەبێت، پێویستیمان بە ئەندێشەیەک لەسەر بنەمای یەکسانی ژن و پیاو هەیە، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ باسی ژیانی هاوبەش و ئازاد دەکات و بابەتی ژنولۆژی دەخاتە ڕوو، هەموو هەڵسوکەوت و کردەوەکانی هەڵکەوتوو لە زیهنییەتی پیاوسالار، ژیانی کردووەتە گۆڕستانی ژنان و لەگەڵ نکۆڵیکردن لە ژن، نکۆڵی لە مرۆڤایەتی، عەقڵ، ئەخلاق و دادپەروەری دەکات، پێویستە کۆمەڵگا هەر چەشنە کردەوەیەک کە لەگەڵ کەرامەتی مرۆڤیی و ئازادیی ژن و پیاو ڕێکنایەت، ڕەتبکاتەوە.

هەروەها هاتووە: لەم قۆناغەی مێژوودا، کە توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتیش لە ئێران و کوردستان بەرزبووەتەوە و لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کەم وێنە بووە، وەک کۆدار باوەڕمان وایە کە پێویستە هەموو کۆمەڵگا بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان سەفەربەر ببێت، لەم ڕێگەیەدا پیاوانیش پێویستە ئەرکی ئەخلاقی و مرۆڤیی خۆیان پێکبێنن، ژن و پیاو پێویستە بگەن بەو تێگەیشتنە کۆمەڵایەتییە کە تا ژنان لەژێر چنگی هەڵاواردن، فشار و توندوتیژی ڕزگار نەبن، کۆمەڵگا لە ڕێگەی تێکچوون و داڕووخان ناگەڕێتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی کۆدار هاتووە: لەسەر ئەم بنەمایەدا، بەبونەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە، پشتیوانی لە هەڵمەتێک دەکەین کە کەژار لەژێر ناوی “لەبەرامبەر قڕکردنی ژنان، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە”، ڕایگەیاندووە، باوەڕمان وایە کە بەشداریی هەموو پیاوان و ژنانی ئازادیخواز لەم هەڵمەتەدا ئەرکێکی سیاسی و ئەخلاقییە، بەرامبەر ڕۆحی هەموو تێکۆشەران بە تایبەتی خۆشکانی میرابل کە لەم ڕۆژەدا گیانیان بەختکرد و بوونە هێمای تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکسانی، سوێندمان دووبارە دەکەینەوە کە زیاتر لە ڕابردوو، شێوازی تێکۆشانمان بەرامبەر زیهنییەتی ڕەگەزپەرێستی پیاوسالار قووڵ بکەینەوە و پەرەی پێبدەین.

ب.ک

دواتر

PDO: ئەمساڵ لە گەرمیان حەوت ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە

پێشتر

کەرکوک، لە دوو ڕۆژدا ١٨٠٠ ئاوارە گەڕێندرانەوە شوێنەکانی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار

لە ڕانیە سیمینارێک لە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و داگیرکردنی عەفرین بەڕێوەچوو

لە ڕانیە سیمینارێک لە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و داگیرکردنی عەفرین بەڕێوەچوو

15 كانونی دووه‌م 2021
گردبوونەوەی ژنانی چالاکوانی سیاسیی ڕۆژهەڵات

ژنانی ڕۆژهەڵات لە دژی ڕەشبگیریی و هێرشی سەر ژنان هاتنە دەنگ

15 كانونی دووه‌م 2021

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێک گیانی لەدەست دا

لە شەنگال یادی شەهیدانی یەبەشە بەرز ڕاگیرا

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی دانیشتووانی گوندەکان ڕێگایەکی سەرەکییان داخست

وردەکاری هێرشەکەی سەر چێشتخانەکەی هەولێر

پێشتر
گەڕانەوەی ئاوارەکان

کەرکوک، لە دوو ڕۆژدا ١٨٠٠ ئاوارە گەڕێندرانەوە شوێنەکانی خۆیان

زۆرترین خوێندراو

مەتین ئادوگیت

مردنی گوماناوی مەتین لە ئاسایشی هەولێر و چەند پرسیارێک!

15 كانونی دووه‌م 2021

پەنابەرێکی باکوری کوردستان بە ناوی مەتین ئادوگیت کە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیر و بێ سەروشوێن کرابوو، لەلایەن...

شوێنی ڕووداوەکە

وردەکاری هێرشەکەی سەر چێشتخانەکەی هەولێر

15 كانونی دووه‌م 2021

بەهۆی تەقەكردن لە چێشتخانەیەك دوو كەس برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش بەر چێشتخانەكە كەوتووە و تاكو ئێستاش كەس دەستگیر نەكراوە....

سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

15 كانونی دووه‌م 2021

دارستانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەک سییەکانی مرۆڤ هەمووکات هەوای پاک بۆ ژینگە دابیندەکەن، لە هەشت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک...

ڕووسیا لە پەیماننامەی ئاسمانی كراوە كشایەوە

ڕووسیا لە پەیماننامەی ئاسمانی كراوە كشایەوە

15 كانونی دووه‌م 2021

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: وڵاتەكەیان لە پەیماننامەی ئاسمانی كراوە، دەكشێتەوە. سەرەتای پەیماننامەی ئاسمانی كراوە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥ ‌و پیِشنیازێكی...

نمایشە سەربازییەكەی كۆریای باكوور

كۆریای باكوور “بەهێزترین مووشەك”ی نمایش كرد

15 كانونی دووه‌م 2021

كۆریای باكوور جۆرێكی نوێی مووشەكی بالیستیی نمایش كرد كە بە "بەهێزترین مووشەك"ی جیهانی وەسف كردوە. كیم...

ئامەد شاهۆ

ئامەد شاهۆ: دەبێت ڕژێم باجی تاوانەکانی بدات

15 كانونی دووه‌م 2021

دەربارەی ڕەشبگیرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پژاک ڕایگەیاند، ئەو ڕەشبگیرییانە لەلایەن هیچ تاکێکی ئازادیخوازەوە مایەی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke