پێنجشەممە, 12 يول 2018 – 09:04 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کۆمەڵگای دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێڕان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەخشەڕێگایەکیان ئامادەکردووە و ئەمڕۆ بڵاوی دەکەنەوە.
نەخشەڕێگاکە لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و برایەتی و ئازادیی گەلان ئامادەکراوە و لەدژی لایەنگرانی دەستێوەردانی دەرەکی لە دۆخی ئێراندا پشتی بە هێزی گەل بەستووە.
بۆ ئامادەکردنی ئەو نەخشەڕێگایە، کۆدار و پژاک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و هەروەها ئەکادیمیسییەن و ڕۆشنبیرانی کورد ڕاوێژی کردووە.
بڕیاربوو ئەو نەخشەرێگایە لە ڕۆژی ١٤ی تەموزدا بڵاوبکرێتەوە، بەڵام کاتەکەی پێشخرا و ئەمڕۆ بە ڕایگشتی ڕادەگەیەندرێت.
ش.ف