کۆدار: یەکێتی کورد کلیلی سەرکەوتنی گەلانی ئازادیخوازەانە

کۆدار ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەرکی هەموو گەلانی ئازادیخواز لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کە سبەی بەشداریی لە ڕێپێوانی سەرتاسەری شارەکانی ئەوروپا بکەن و ڕایگدەگەینێت، یەکێتی کورد کلیلی سەرکەوتنی گەلانی ئازادیخوزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.


ئەمڕۆ کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، بە ئاماژەدان بە بانگهێشتنامەکەی کەنەکە بۆ ڕێپێوانەکەی سبەی کە لە شارەکانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەم قۆناغە سیاسییەدا، ئەرکی نەتەوەیی و مرۆیی هەر تاکێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت گەلی کوردە کە لە کاردانەوە بەرامبەر شەڕ، تاڵان و کۆمەڵکوژی، هەستێتە سەرپێ.

لە بەردەوامیدا هاتووە: لەگەڵ ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆمان لە ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی، داوا لە هەموو گەلان، بە تایبەت گەلانی ئێران و لە سەرویانەوە گەلی ئازادیخوازی کورد کە لە ئەوروپا دەژین دەکەین بە ئامادەبوونی پڕ جۆش و یەکڕێزی خۆیان، بەشداری ڕێپێوانەکەی ۷ی مانگ (سبەینێ) بکەن.

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە؛ "یەکێتی کورد کلیلی سەرکەوتنی گەلانی ئازادیخوزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".

س.ح