کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە.. ٢٢٣٦ کەس گیانیانلەدەستداوە

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٨ حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین تۆمار کراوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە کوشندەیە گەیشتە دوو هەزارو ٢٣٦ کەس.


لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی قوربانییەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکبوونەتەوە لە چارەسەرێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە.

بەپێی دوایین ئاماری لیژنە تەندروستیەکەی چین، تا ئێستا ٢٢٣٦ کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ٧٥ هەزار کەسیش دووچاری ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام نیوەی زیاتری تووشبوان چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.

دەسەڵاتدارانی چین ڕۆژی ٢٣ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو هەموو جۆرە هاتووچۆیەکیان بە ڕووی هەرێمی هۆبیدا داخست کە ١١ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، ئەوەش لەپێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڤایرۆسەکە نەک هەر سنوورە نێوخۆییەکان، بەڵکو سنوورەکانی دەرەوەی چینیشی بڕیوەو لە نوێترین بەرەوپێشچونیشدا گەیشتە ئێران.

س.ح