دووشەممە, 13 أبر 2020 – 14:22 ڕۆژنیوز – هەڵەبجە
https://www.youtube.com/watch?v=tx-I_sH1ows&feature=youtu.be”>
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە لە گوندی بەڵخەی هەورامان، هەڵمەتی ڕشتنی دەرمانی تایبەت بە لەناوبردنی کولـلە و مێرووە زیانبەخشەکانی لەلایەن تیمێکی ١٥ کەسییەوە دەستپێکرد و بڕیارە ٤٠ گوندی سنوورەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا دەرمان بکرێت.
ستار مەحمود بەڕێوەری كشتوكاڵی پارێزگای هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی وت، هەڵمەتەکەیان گەورەتیرین هەڵمەتیس نوورەکە بۆ قەڵاچۆكردنی کولـلە، ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن وەزارەتیی کشتوکاڵەوە ١٠٠ ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ هەڵمەتەکەیان، “ئێستاش كاتێكی گونجاوە بۆ لەناوبردنی مێرووی كولـلە، كە ساڵانە زیانێكی زۆر بە ڕەزوباخی جوتیارانی سنوورەكە دەگەیەنێت”.
دەربارەی کاریگەری کۆرۆنا لەسەر کشتووکاڵی سنوورەکە، ستار مەحمود وتی: كۆرۆنا كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر كەرتی كشتووكاڵی سنوورەكەمان، لە یەكەم ڕۆژەوە تا ئێستا ٩٠٠ مۆڵەتمان داوە بەجوتیاران بۆ ئەوەی هاتووچۆی ناو كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خۆیان بکەن كارەكانی ڕۆژانەی خۆیان ئەنجام بدەن.
س.ح