KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 24, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کۆمیتەی تەندروستیی کەجەکە داوای توندترکردنەوەی ڕێوشوێنەکان دەکات

  Roj News
18/04/2020 - 8:53:37 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
کۆمیتەی تەندروستیی کەجەکە داوای توندترکردنەوەی ڕێوشوێنەکان دەکات
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

پێنجشەممە, 2 أبر 2020 – 16:59  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

کۆمیتەی تەندروستیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەبارەی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) کە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەریهەڵدا و بەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوویەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کۆمیتەکە سەرنجی خستە سەر ئیمکانیەتی کەمی کوردستان و گەمارۆ و نیگەرانییەکانی خۆیان لەبارەی لێکەوتنەوەی ئەنجامێکی مەترسیدار، بۆیە داوای لەگەل کرد ڕێوشوێنەکان توند بکەنەوە و بۆ ئەوەش ١٢ خاڵی لەبارەی ڕێوشوێنەکان و چۆنیەتیی خۆپاراستن بە هاوڵاتییان پێشنیازکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:

“بە ناوی کۆمیتەی تەندروستیی کەجەکەوە بە ڕێزەوە سڵاو لە زەحمەتکێشانی کەرتی تەندروستیی کوردستان، ڕێکخراو و هێزەکان دەکەین، کە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەکۆشن و بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن، ڕایدەگەیەنین لەکاتی لەمشێوەیەدا هەر کەسێک بە کاری پاراستن و هۆشیارکردنەوەی گەل هەڵبسێت بە ئەرکی مێژوویی خۆی هەڵدەستێت، هەروەها ئەو زەحمەتکێشانەی کەرتی تەندروستی کە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گیانی خۆیان بەخشیوە بە ڕێزەوە یادیان بەرز ڕادەگرین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و کەسوکاریان دەکەین.

لە چوارپارچەی کوردستان بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵات، باکور و باشوری کوردستان ژمارەیەکی نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، سەرباری ئەوەی لە سوریادا چەند نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، ئەوە بەو مانایە نییە، کە مرۆڤەکان لەوێ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن.

“ئەگەری ئەوە هەیە لە کوردستان دۆخەکە بگاتە ئاستی مەترسیدار”

لە هەر چوارپارچەی کوردستان گەلەکەمان هەندێک دەستکەوتیی بەدەستهێناوە، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕژێمی ئێران لە چوارچێوەی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییەدا لە بەرامبەر دەستپێشخەرییەکانی گەلەکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە بوونەتە ڕێگر، لە باکوری کوردستان لەم کاتەدا شارەوانییەکانی گەل لەلایەن قەیومەەکانی دەوڵەتەوە دەستیان بەسەردا گیرا، ئەگەر گەلەکەمان بۆ خۆی ڕێوشوێنی پێویست نەگرێتەبەر، ئەوا جوگرافیای کوردستان کە پارچە کراوە، تواناکانی زۆر کەمن، کە لەلایەن هێزەکانی دوژمنەوە گەمارۆدراوە، بۆیە ئەگەری زۆرە دۆخی مەترسیدار ڕووبدات.

لە زیندانەکانی دەوڵەتانی تورک و ئێراندا پاکوخاوێنی و ئیمکانیەتەکان زۆر کەمن، بۆیە دەبێت بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانییە سیاسییەکان هەموو کەسێک بەرپرسیارانە بجوڵێتەوە.

“ئێمە ناچارین بە دیسیپلین بین و ئاگاداری خۆمان بین”

ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەریش بە ئەنقەست لەلایەن هێزەکانی شەڕەوە لە دژی کۆمەڵگە دروستکرابێت، یان وەک کاردانەوەیەکی سروشتی لە دژی تاڵانکاریی سروشت لە دژی شەڕ سەریهەڵدابێت، بەو مانایە نییە کە لەلایەن جیهان و لەلایەن گەلی کوردەوە بە نەبوو بزانرێت.

بۆ ئەوەی ئەنجامی مەترسیدار ڕوو نەدەن، ئێمە ناچارین زۆر بە دیسیپلین بین و ئاگاداری خۆمان بین، دەبێت گەلەکەمان لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە پێویستەکاندا، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی هێزە دەوڵەتپەرستەکان بکات، ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خۆی بگرێتەبەر.

“نابێت کەس خۆی غافڵ بکات و ڤاپرۆسەکە بە کەم بزانێت”

دەبێت هیچ کەسێک بەرامبەر بە پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی غافڵ نەکات و ئەو دۆخەی ئێستا پێشتگوێ نەخات و دۆخەکە بە کەم بایەخی نەزانێت و بە وتنی ‘ئێمە هیچمان لێ نایەت’ ڕێوشوێنەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا سست نەکەن، دەبێت ئەوە بزانرێت، کە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ خۆپاراستن و ئامادەکاریی پێویست بۆ خزمەتکردنی چارەسەری، ژیانی هەزاران مرۆڤ رزگار دەکات.

دەبێت لەچوار پارچەی کوردستان و هەموو ناوچەکانی تردا، زەحمەتکێشانمان لە کەرتی تەندروستی، بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدارمان و ڕێکخراوەکانمان تاوەکو ماوەیەک ڕێوشوێنەکانیان لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوەببەن و بەپێی گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان خۆیان و کاروباری خۆیان ڕێکبخەنەوە، گەلەکەمان لەهەر شوێنێک بێت، دەبێت بەشێوەی رێکخراو، بە پلان و بەبێ ئەوەی تووشی شڵەژان بێت، بە پشتوانییەکی بەهێز مەترسیی پەتای جیهانیی کۆرۆنا کەم بکەنەوە.

“بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی لاواز، خۆمان و کۆمەڵگەکەمان دەخەینە مەترسیی گەورەوە”

بە داخەوە بە ڕێوشوێنی لاواز و کەم، نا ئامادەیی و گوێنەدان و کەمتەرخەمی، خۆمان و کۆمەڵگەکەمان دەخەینە مەترسیی گەورەوە، بۆیە هەر کاریک لەو بوارەدا ئەنجام بدرێت گرنگە، لە ڕووی ژیانەوە ئیمە ناچارین ڕێوشوێن بگرینەبەر”.

ڕێوشوێنەکان بۆ خۆپاراستن

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی تەندروستیی کەجەکەدا ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ ڕێوشوێن لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراوەنەتەڕوو:

١ – ئەگەرناچاری نەبێت، دەبێت هەموو جموجوڵێک بۆ دەرەوە کەم بکرێتەوە.

٢ – دەبێت مرۆڤ نەچێتە شوێنە قەرەباڵغەکان، بەلانیکەمەوە ١-٢ مەتر لە یەکترەوە دوور بن و کاتێکیش سڵاو لە یەکتر دەکەن، دەست لەگەڵ یەک مەدەنەوە.

٣ –  دەبێت لە شوێنە قەرەباڵغەکان کەمامە و دەستکێش بەکار بهێنین، ئەگەر کەمامەش دەستنەکەوت دەبێت هەمو کەسێک بەپێی تواناکانی خۆی کەمامەیەک دروست بکات، کە توانای شۆردنی هەبێت و هەموو جارێک دوای شۆردنی بەکار بهێنرێتەوە، تەنها دەتوانێت ئەوە بەکار بهێنێت و ڕێکارەکانی دژە ڤایرۆسی بگرێتەبەر و بە باشی پاکی بکاتەوە.

٤ – خۆپاراستن بەبێ پاوکوخاوێنیی دەورووبەر، پاکوخاوێنیی ناوماڵ، پاکوخاوێنیی کەسی و پاکوخاوێنیی شوێنە هاوبەشەکانی ژیان بەدی نایەت، دەبێت ئێمە ئەوە بکەینە خوویەک بۆ خۆمان کە بە بەردەوامی دەستمان بە سابوون بشۆرین و هەموو کەسێک کەسانی دەورووبەری خۆی هان بدات بۆ پاکوخاوێنی. ڤایرۆسەکە لە پلەی گەرمیی ٦٠-٩٠ دا، یان لەو شوێنانەدا کە پاکوخاوێنن و شۆردراون و کاتێک بە کلۆر پاکوخاوێن بکرێنەوە، لەناو دەچێت و کاریگەریی نامێنێت. لەبەر ئەوەش دەبێت هەموو کات پاکوخاوێنی کەسی و دەوورووبەر ڕەچاو بکرێت.

٥ – هەر کەلوپەلێک کە لە دەرەوە دەهێنرێن بۆ ماڵەوە یان کڕدراون، لەبەر ئەوەی مەترسیی بوونی ڤایرۆسیان لەسەر هەیە دەبێت بە باشی پاکبکرێنەوە و ڕێوشوێنی پاکوخاوێنییان بۆ بگیرێتەبەر.

٦ – پێویستە مرۆڤە بە تەمەن و توشبوانی نەخۆشییە قورسەکان تاوەکو ئەو شوێنەی دەکرێت نابێت بچنە دەرەوە، خواردنی پڕ لە ڤیتامین و پڕۆتوین بخۆن، ئەو مرۆڤانەی لە دەرەوە دێن تاوەکو ئەو شوێنەی دەکرێت خۆیان لە کەسە بە تەمەن و نەخۆشەکان نزیک نەکەنەوە.

٧ – دەبێت مرۆڤەکان ئاو زۆر بخۆنەوە و قورسایی بخەنە سەر خواردنی میوە و سەوزە، کە ڤیتامینی سی یان تێدایە.

٨ – ئەگەر لە شوێنی داخراویش بێت دەبێت مرۆڤ وەرزش بکات و سیستمی بەرگریی جەستەی بەهێز بکات.

٩ – ئەگەر شوێنێک گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەرە و کەسێک گومانی توشبونی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرێت، بۆ پاراستنی خۆی و کۆمەڵگە دەبێت ڕێوشوێنەکان بە باشی بگیرێنەبەر، بە هەڵوێستی بەرپرسیارانە رێگا نەدەن ڤایرۆسەکە بگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤەکانی تر، ئەگەر لە گوندێک، گەڕەکێک، لە ماڵێک نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت، دەبێت هەموو کەسەکانی ئەو شوێنە خۆیان کەرەنتینە بکەن.

١٠ – لەم کاتەدا دەبێت گەلەکەمان خاوەنداریی لە زەحمەتکێشانی تەندروستی بکەن و هۆشیارانە بجوڵێنەوە و پشتیوانیان لێ بکەن.

١١ – لە دۆخێکی قەیراوانی لەمشێوەیەدا دەبێت ڕێکخراوەکان، حیزەبکان و کەسایەتیەکان، کە نوێنەرایەتیی گەلەکەمان دەکەن بە هۆشمەندییەکی نەتەوەیی هاوبەش بجوڵێنەوە و لە هەر پارچەیەکی کوردستان بەبێ جیاوازیی بۆچۆنی سیاسی و ئیتنیکی، مافی ژیانی مرۆڤەکان بپارێزن و ورە و ئامانج  و پێویستیی خۆپاراستن بەرزتر بکەنەوە.

١٢ – کۆمەڵگەیەک کە بەپێی شڵەژانی سیستمەکە رێوشوێن بگرێتە بەر، ئەوا ڕێوشوێنەکانی لە ئاستێکی کاڵ و کرچدا دەبن و دوای ماوەیەک کەمتەرخەمانە دەجوڵێنەوە و ڕێوشوێنەکان سست دەکەن و بەو هۆیانەوە دەکەونە دۆخێکی مەترسیداراەوە، دەبێت کۆمەڵگەکەمان نەشڵەژێت و خۆی بۆ هەموو بارودۆخێکی خراپ ئامادە باکات و ڕەوتی رووداوە چاوەڕوانکراوەکان بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بەڕێوەببات.

نزیکایەتی و هەڵوێستی لەو جۆرە بۆ گەلێک کە هەموو کات هێرش دەکرێتە سەر مافەکانی ژیانی، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناشڵەژێت و نەشڵەژانیش هەموو کاتێک پێویستە”.

د.ع

دواتر

دهۆک، لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا ٤ هەزار شۆفێر سزادراون

پێشتر

سلێمانی، لەماوەی مانگێکدا ٣٤٥ شوێن داخراون

بابەتی پەیوەندیدار

شاندەکە

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی شەنگال سەردانی بەغدایان کرد

24 كانونی دووه‌م 2021
1

لە ١٥ هەرێمی شرناخ قەدەغە ڕاگەیەندرا

24 كانونی دووه‌م 2021

بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان دەستگیرکران

کرێکارێک بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا

شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا

لە کامپێکی هەولێر ئاگر کەوتەوە

پێشتر
سلێمانی، لەماوەی مانگێکدا ٣٤٥ شوێن داخراون

سلێمانی، لەماوەی مانگێکدا ٣٤٥ شوێن داخراون

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

rojnews

ناوی ٣ شەهیدەکەی لە تۆپبارانەکەی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون ئاشکرابوون

23 كانونی دووه‌م 2021

سوپای دەوڵەتی تورک گوندەکانی کانتۆنی شەهبای تۆپباران کرد و بەهۆیەوە سێ کەس شەهید بوون کە دوو کەسیان منداڵن و ٦...

لە قامشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

لە قامشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

23 كانونی دووه‌م 2021

لە شاری قامشلۆ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شارەکە و هێزەکانی "دیفاع وەتەنی" سەر بە ڕژێمی سوریا شەڕ ڕوویدا. ئەمشە...

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

22 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە، پشتگیریی ئەو هێزانەی، کە لەژێر چەتری 'ئای سی ئۆ ئاڕ'دا کۆبوونەوەتەوە بۆ پەکەکە، بەرز دەنرخێنێت و...

ئەرشیڤ

عەین عیسا، شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و تەرمی چەتەکاندا گرت

21 كانونی دووه‌م 2021

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و...

مامەڕیشە

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە مامەڕیشە بەبیردێنێتەوە

24 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، یادی مامەڕیشە بەرز ڕادەگرێت و دەڵێت: شەهیدان تەنها لەڕابردوودا فەرماندە و ڕێنیشاندەر نەبوون،...

د.قاسم مەرزانی

مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین: نەمانی پەکەکە نەمانی باشووری کوردستانە

24 كانونی دووه‌م 2021

مامۆستایەکی زانكۆی سەڵاحەدین دەڵێت، پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات بۆ هێرشکردنە سەر باشور، دەشڵێت: نەمانی پەكەكە لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke