کۆمەڵەی گەنجان: پێوستە گەنجانی باشور لەدژی داگیرکاری ببنە قەڵغانی زیندوو

کۆمەڵەی گەنجانی کوردستان، دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان، بانگیان لە هەموو گەنجانی کوردستان بە تایبەت باشور کرد، کە "دژی داگیرکەران و نۆکەرانیان بوەستنەوە و ببنە قەڵغانی زیندوو".


کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی کوردستان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان، بە تایبەت لەسەر برادۆست و خواکورک راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و داوای هەڵوێستی توند دەکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:"هێرشەکانی سەر خواکورک ساڵانێکە بەبێوچان لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دوژمنە سوێندخواردووەکەی کورد و کوردستان واتە ڕژیمەکەی ئاکەپە و مەهەپەوە بەردەوامە و گەییشتووەتە لوتکە، ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە کە نوێنەرایەتی مێژووی پیلانگێڕیی تورک دەکەن، هەموو پیلانەکانی خۆیان لە سەر لەناوبردنی گەلی کورد خستووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە خۆیان لەبەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد ناگرن، کە بە هۆی بزاڤی ڕزگاریخواری گەلی کوردەوە مسۆگەربووە".

لە درێژەی بەیاننامەکەداهاتووە "هێرش بۆسەر خواکورک هێرشی یەکەمین نییە و دوایین هێرشیش نابێت، لە ٣٠ـەمین هێرشی داگیرکاری بۆسەرخواکورک پەیوەندی قیزەونی ئاکەپە و پارتی بە ئاشکرا لە پێش چاوە، ئە هێرشانەی کە لە برادۆست دەکرێت پێویستە بە ئاسانی چاوی لێنەکرێت، سەردەست بوونی دەوڵەتی تورک لە برادۆست بە واتای مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر هەموو باشووری کوردستان، دەوڵەتی تورک بەنیازە هەمان پیلانی سەرعەفرین لە باشووری کوردستان بەڕێوەببات."

لە بەیاننامەکەدا داوا لە گەنجان کراوە "داوا لە هەموو گەنجان دەکەین کە بەڕۆحی بەرخۆدانی چالاکی مانگرتنەوە، خاوەنداریەتی لە برادۆست بکەن و داوا لەهەموو گەنجانی باشووری کوردستان دەکەین کە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ببنە قەلغانی زیندوو بۆ خواکورک، مێژوو سەلماندوویەتی، کە ٤٥ ساڵە بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد بە بەرخۆدانی خۆی سەرکەوتنی تۆمارکردووە، هاتنی دەوڵەتی تورک بۆ برادۆست و خواکورک ئاسانە، بەڵام گەڕانەوەیان بەو ئاسانییە نابێت، وەک ساڵی ٢٠٠٨ کە دەوڵەتی تورک نەیتوانی هێزەکانی لەژێر پەنجەی گەریلادا دەربکات".

س.ح