پێنجشەممە, 16 أبر 2020 – 17:55 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور-یان بۆردوومانکرد، بەهۆیەوە سێ ژنی دانیشتووی ناو کامپەکە گیانیانلەدەستدا.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر ئەو ڕووداوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: ساڵانێكی زۆرە خاكی باشوری كوردستان لەلایەن فرۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی سوپای توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی و مادییان بە خەڵكی ناوچەكە گەیاندوە، بۆردومانی كەمپی مەخمور دوا نمونەی ئەم دەستدرێژییانەیە كە لەلایەن سوپای توركیا دەكرێتەسەر خاكی باشوری كوردستان.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وێڕای دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ دانیشتوانی مەخمور و ناوچەكە و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، بۆردوومانی كەمپی پەنابەرانی مەخمور و دەستدرێژی حكومەتی توركیا بۆ سەرخاكی باشوری كوردستان بەهەر بیانوییەك مەحكوم دەكات و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكات بە گرتنەبەری ڕێكارە نێودەوڵەتییەكان هەوڵبدەن بەر بە پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی توركیا بگرێت.
د.ع