کۆمەڵە یادی شەهیدانی بەرز ڕاگرت

کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بە مەراسیمێک یادی 31 ساڵەی کیمیابارانی گوندی بۆتێی کردەوە، کە لە ئەنجامیدا ٢٥ هاوڵاتی شەهیدبوون.


کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بە مەراسیمێک لەسەر مەزاری شەهیدانی کۆمەڵە لە گوندی بۆتێی شارەدێی سەرکەپکانی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، یادی 31 ساڵەی کیمیابارانی گوندی بۆتێی کردەوە.

سدیق گەوێلیان، ئەندامی حیزبی کۆمۆنستی ئێران و پێشمەرگەی کۆمەڵە، دەربارەی ساڵیادەکە بۆ ڕۆژنیوز دوواو وتی: لە مانگی ڕەمەزاندا، کاتژمێر ٠٦:٤٠ خولەکی ئێوارەی ١٥-٥-١٩٨٨، بارەگاکانمان لە گوندی بۆتێ لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بۆردوومانکرا، کە بووەهۆی  شەهیدبوونی 25  پێشمەرگەی (کۆمەڵە)و برینداربوونی 150 پێشمەرگەی دیکە، ئەمڕۆ لێرەین بۆ یادکرنەوەو پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ شەهیدەکانمان و بەردەوامیدان بە ڕێبازەکەیان.

ئەو پێشمەرگەیەی کۆمەڵە، هۆکاری کیمیابارانەکەی گێڕایەوە بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگەکانی ئەوکاتەی پارتەکانی باشوری کوردستان، ئێمە لە ڕێگای ڕێکخراوە جیهانییەکانەوە هەوڵمان داوە ئەو کارەسات و بۆردوومانەی سەر پێشمەرگەکانی ئێمە و هەر وەها کیمیابارانی هەڵەبجە بە جیهان بناسێنین.

س.ح