سێشەممە, 4 سبت 2018 – 21:04 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی وتەبێژی کۆمەڵ-دا هاتووە: کۆمەڵی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ له كاری سیاسی خۆیدا، ویستی وابووه هه‌ڵبژاردنی له واده‌ی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت و له هیچ هه‌وڵێكدا به‌شدارنه‌بووه، كه له پێناو دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان درابێت.
هەروەها هاتووە: ئێستاش به پێویستی ده‌زانین ئه‌م هه‌ڵوێسته روون و راشكاوه‌مان دووپات بكه‌ینه‌وه، له پێناو به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگه‌رد و دوور له ساخته‌كاریی.
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی لە ڕوونکردنەوەکەدا، هه‌ر لێدوان و وته‌یه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی “ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌ی كۆمه‌ڵ” ڕه‌تده‌كاتەوە.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی ئێستای فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو: له ئێستادا چوار لایه‌نه‌كه (گۆڕان و هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەیی، کۆمەڵ و یەکگرتوو) له‌گفتوگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود بایكۆتی به‌كۆمه‌ڵن پێكه‌وه.
ب.ل