چوؤرشەممە, 20 يون 2018 – 14:53 ڕۆژنیوز – سلێمانی
ئەمڕۆ لە ھۆڵی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە شاری سلێمانی، دووەم ڕۆژییدا کۆنفرانسی پزیشکیی شۆکی دەروونی کۆتایی بەکارەکانی هێنا، کە لەلایەن ڕێکخراوی پزیشکانی دەروونی بێسنوور و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و ڕێکخراوی کونیم ی ھۆڵەندی سازکرابوو.
لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا سێ بابەت پێشکەشکران بە ناونیشانەکانی، ‘ئێمە ئێستا لەکوێی شۆکی دەروونیداین، لەلایەن دکتۆر نزار محەمەد، داواکاریی پشیوانی دەروونی لەلایەن ژنانی ئاوارەی کوردانی ڕۆژئاوا، لەلایەن دکتور نەشمیل ڕەسوڵ، پێویستییە گرنگەکانی ڕۆژئاوا چین؟ لەلایەن ڕۆژین شاوەیس-وە.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا چەندین خاڵ وەک دەرئەنجامی کۆنفرانسەکە و کارنامەی دوای کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندران کە بریتیی بوون لە:
١-دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئەو ڕێکخراوانەی کە لە بواری ھاوکاری دەروونیدا کار دەکەن لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان و وڵاتی ھۆنڵ.
٢-دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکانی بەشی پزیشکیی لە شاری ئەمستەردام و ھەرێمی کوردستان.
٣– کردنەوەی خولی بەھێزکردن بۆ ئەو کەسانەی کە لەبواری پێشکەشکردنی ھاوکاری بە توشھاتووانی شۆکی دەروونی کار دەکەن.
٤– بەزوویی ھەوڵبدرێت ھاوکاری و پاڵپشتی دەروونی پێشکەشی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت لە ھەرێمی کوردستان.
٥– کار بکرێت بۆ ئەوەی ھەموو دووساڵ جارێک ئەم کۆنفرانسە ببەسترێت و کار بکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە ساڵانە.
٦– دروسکردنی پێگەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ کۆنفرانسەکە، لە پێناو ھەماھەنگی و ئاگاداری بەڕێوەچوونی کارەکانی داھاتوو لە نێوان ئەندامانی کۆنفرانسەکەدا.
س.ح