KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 17, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کۆنفرانسی “کورد لە گۆڕاکارییەکانی ئایندەی ناوچەکە” بەردەوامە

  Roj News
28/02/2020 - 10:57:13 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
کۆنفرانسی “کورد لە گۆڕاکارییەکانی ئایندەی ناوچەکە” بەردەوامە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شەممە, 28 يول 2018 – 14:33  ڕۆژنیوز – سلێمانی

کاتژمێر، ١٠:٠٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ھۆڵی ڕیستۆرانتی داوا لە شاری سلێمانی، کۆنفرانسی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئایندەی ناوچەکەدا دەستیپێکرد، کە لەلایەن ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراتی-یەوە ڕێکخراوە و بڕیارە تا کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە بەردەوام بێت.

لە کۆنفرانسەکەدا تاوەکو ئێستا شەش باس لە دوو پانێڵدا پێشکەشکراون، باسی یەکەم لەلایەن دکتۆر فاروق ڕەفیق پێشکەشکرا، لە ژێر ناوی “ئەفسانەی نیشتیمان” کە تێیدا فاروق ڕەفیق باسی لەوەکرد، “بە ناوی نیشتیمان و نیشتیمانپەروەرییەوە بەردەوام لێمان دەدرێت، بەناوی وەھمی نیشتیمانەوە تاوانبار دەکرێین، بۆ نمونە کاتێک لەسەر سرودی ئەی ڕەقیب قسە دەکەیت، کاتێک دەڵێیت ڕیفراندۆم پڕۆژەیەکی شکستخواردووە، ئەوا بە خائین و ھەڵگەڕاوە تۆمەتبارت دەکەن”.

فاروق ڕەفیق، ئاماژەی بەوەکرد: یەکێک لە تاوانە گەورەکانی ناسیۆنالیست و فاشیزم کە ئەنجامیان داوە، کوشتنی وشەی نیشتیمانپەروەرییە و گرێدانیەتی بە چوارچێوەیەکی جوگرافییەوە، لەکاتێکدا ئەو شوێنەی تۆ تێیدا لە دایک بوویت نیشتیمان نییە، بەڵکو ئەو شوێنە نیشتیمانە کە کەرامەت و کەسایەتی تۆی تێدا پارێزراوە.

دواتر دکتۆر کاردۆ محەمەد، مامۆستای زانکۆ باسێکی لەسەر پێگەی سەربازیی ھەرێم لەدوای دروستبوونی حەشدی شەعبی، پێسکەش کرد، تێیدا باسی لە گرنگی بوونی ھێزی سەربازیی و بوونی ناوچە و خاک کرد.

کاردۆ محەمەد ئاماژەی بەوەکرد: حەشدی شەعبی لەسەر بنەمای لەبەردەستدابوونی خاک ھەنگاو دەنێت، دەیەوێت خاکی فراوانی لەبەردەستدا بێت، بۆ ئەوەی لە ھاوکێشە سیاسییەکاندا زۆرترین قسەی ھەبێت، لەلایەکی دیکەوە کورد لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە خاکی لەدەستداوە، بۆیە لە ھاوکێشە سیاسیەکاندا قسەی کەمی دەبێت.

کاردۆ محەمەد، بە گرنگی زانی، کە کورد ھێزی خۆی یەکبخات بۆ ئەوەی پێگەی سەربازیی و سیاسی خۆی بەھێز بکات.

پاشان ھاوژینی مەلا ئەمین مامۆستای زانکۆ، باسێکی پشکەشکرد لە بارەی ئەزمونی سیاسی کورد لە شکستەوە بۆ ھەرەس، کە تێیدا باسی لە پانۆرامایەکی گشتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لە ساڵی ١٩٩٢وەوە تاوەکو ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان لە ٢٥⁄٩⁄٢٠١٧ دا، بە گشتی باسی لە ڕووداوە سیاسی و ئابورییەکانی ھەرێمی کوردستان کرد.

ھاوژینی مەلا ئەمین وتی: لە دوای ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، شتێک نەمانەوە بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو بۆچوونەش بە ھەڵەدەزانم کە پێیوایە ئەم دەسەڵاتەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە شایستەی نۆژەنکردنەوەیە.

وتیشی: لە ئەزمونی حکومڕانی دەسەڵاتی کوردیدا، چەندین چەمکی  وەک نیشتیمانپەروەری و ئیرادە و تێکۆشان لەناوچوون و پێچەوانە بوونەوە.

لە کۆتایی پانێلی یەکەمدا دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان کرایەوە و ڕا و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

لە پانێلی دووەمیشدا ڤیان محەمەد توێژەری سیاسیی، باسی لە پڕۆژەی گاپ و کێشەی ئاو لەنێوان عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا کرد، ڤیان ئاماژەی بەوەکرد، کە پڕۆژەی گاپ کە تورکیا ئەنجامی دەدات، بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی باکوری کوردستانی لەبەرچاو نەگرتووە، بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی باشوری عێراق و بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی باکوری کوردستان دەبنە بیابانی خوێ.

هەروەها دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆ، باسێکی پێشکەشکرد لەبارەی کورد لە سیستمی جیھاندا، مەنتک ئاماژەی بەوەکرد، کورد لەدوای جەنگی جیھانی دووەم و ململانێی دوو ھێزی گەورەی جیھان، ڕوسیا و ئەمریکا، کوردستان بووە ناوچیەکی خنکاو، بەڵام لەدوای ڕووخانی بلۆکی سۆڤیەت، کورد بەڕووی جیھاندا کرایەوە، بەڵام ئەو کرانەوەیە لەسەر بنەمای مافەکانی کورد نەبوو، بەڵکو لەسەر بنەمای بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو کە تایبەت بوو بە ناوچەی دژەفڕین.

کامەران مەنتیک، باسی لەوەشکرد: لە دوای ساڵەکانی ٢٠٠٠ وە بەدیاریکراوی لەدوای دەستپێکردنی بەھاری عەرەبی، ھەوڵدەدرێت کورد لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا بێکاریگەر بکرێت، بۆیە پێویستە کورد لەسەر بنەمانی ستراتیژیەتێکی نەتەوەیی ھێزی خۆی کۆبکاتەوە و پێگەی خۆی لە گۆڕانکارییەکانی جیھاندا قایم بکات.

پاشان مەسعود عەبدولخالق، چالاکوانی سیاسی، باسی لە چارەنووسی کورد کرد لە پڕۆژەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاستدا و وتی: کورد لە ڕابردوودا وەک کارت بەکارھاتووە، بەڵام پێویستە بە کۆکردنەوەی ھێزی خۆی کار بکات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی ھەبێت لە ئەو پڕۆژانەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ دەکرێت.

کۆنفڕانسەکە لە ئێستادا بەردەوامە لە کارەکانی و سێ باسی دیکە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش دەکرێن و پاشان ئەنجامنامەی کۆنفرانس ڕادەگەیەندرێت.

س.ح

دواتر

موسلیم: دانیشتنی دیمەشق هەوڵدانێکە بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکان

پێشتر

سوپای تورک لە ئامەد و شرناخ ئۆپەراسیۆن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار

“وەڵامی هەرەگەورەی خۆکوشتنەکان خۆبەڕێکخستن کردنە”

“وەڵامی هەرەگەورەی خۆکوشتنەکان خۆبەڕێکخستن کردنە”

17 كانونی دووه‌م 2021
ڕۆژنامەنووسانی کۆیە: گرنگە هەمووان پێکەوە کار بۆ ئازادیی ئۆجالان بکەین

ڕۆژنامەنووسانی کۆیە: گرنگە هەمووان پێکەوە کار بۆ ئازادیی ئۆجالان بکەین

17 كانونی دووه‌م 2021

گیراوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لە خواردن گرت

سێ لە تەقەکەرانی سەروپێخانەکەی هەولێر هێشتا دەستگیر نەکراون

لە کۆنفرانسێکدا ڕۆڵی میدیاکار لە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەییدا خرایە بەر باس

کەسوکاری شەهیدەکەی چەمچەماڵ: پاش ٤٠ ڕۆژ هێشتا بکوژی کوڕەکەمان دەستگیرنەکراوە

پێشتر
سوپای تورک لە ئامەد و شرناخ ئۆپەراسیۆن دەکات

سوپای تورک لە ئامەد و شرناخ ئۆپەراسیۆن دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

شەهید میلیتان

ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕاگەیەندرا

16 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکەی ڕاگەیاند، کە خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لە بۆردوومانی...

کامپی هۆڵ

کامپی هۆڵ، ئەو بۆمبەی لە لێواری تەقینەوەدایە

16 كانونی دووه‌م 2021

کامپی هۆڵ کە ٦٣ هەزار ژن و منداڵی چەتەکانی داعشی تێدا جێگر بوون، بووەتە مەترسیدارترین کامپ لە جیهاندا و لە...

رۆژدا بوژجی

لە پایگەلانەوە بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا

16 كانونی دووه‌م 2021

کاتێک فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی پێناسە دەکرد، چاوەکانی پڕ دەبوون لە ئەسرین، سەر لەبەری ئەو سیستمە فیوداڵە ڕەتدەکاتەوە کە ژن دەستەمۆ...

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

16 كانونی دووه‌م 2021

نوام چۆمسکی لە سمینارێک لە زانکۆی ڕۆژئاوا وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا "پەرجۆ" (موعجیزە)ـیە و بەهایەکە کە پێویستە بە جیهان بناسێندرێت. ڕۆشنبیری...

نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند، ١٠٠٥سەربازی تورک سزا دراون

نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند، ١٠٠٥سەربازی تورک سزا دراون

16 كانونی دووه‌م 2021

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە دەوڵەتی تورک لەو ساڵەدا...

مارک ڕوتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا

ئابڕووچونێکی چەند ساڵە حکومەتی هۆڵەندای هەڵوەشاندەوە

16 كانونی دووه‌م 2021

لە ئەنجامی ئابڕووچوونێکی چەند ساڵەوە، حکومەتی هۆڵەندا دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد، ئەوەش پێش چەند هەفتەیەک دێت لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەو وڵاتە....

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke