کۆنگرەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان لە ٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت

دوای دواکەوتنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەێنێت، ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی چوارەمین كۆنگرەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەستی پێكردووە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆش یەكەمین كۆنفراسی ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەكە  دەستی پێكرد.


ئەمرۆ بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەنجومەنی گشتی، كۆنفرانسی سەرجەم لقەكانی خۆی لە هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر دەستپێكرد.

ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە وەك سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دواكەوتووین لە بەستنی كۆنگرە وەك هەر سەندیكایەكی دیكە، بەڵام لە ساڵی داهاتوودا بە دڵنیاییەوە كۆنگرە بەڕێوەدەچێت و ئاماجیشمان باشتركردنی هەیكەلیەتی سەندیدكاكە و پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسان و بەشداری كارای ڕۆژنامەنووسان دەبێت لە كۆنگرەی داهاتوودا.

لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی كۆنگرەی سەندیدكاەر، نەقیبی سەندیکا دەڵێت، هۆكاریان هەبووە، "ئەگەر باسی هۆكارەكان نەكەین دەبێت باسی ئەوە بكەین، کە بەدەر لە بڕیاری بەستنی كۆنگرە، دەبێت كۆنگرەیەكی جۆری ببەستین كە سەرجەم كەموكوڕییەكانی ڕابردوومان چارەسەر بكەین، لەم كۆنگرەیەدا جیاوازتر لە كۆنگرەكانی پێشتر دەبێ سەرجەم ئەندامان و رۆژنامەنووسانی كوردستان نوێنەریان هەبێت و بتوانین هەموو بۆچوونە جیاوازەكان كۆبكەینەوە".

س.ح