کۆنگرەی گەل داوای پتەوکردنی ڕیزەکانی تێکۆشان دەکات

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی – گەل، داوا دەکات سەنگەرەکانی تێکۆشانی ئازادی پتەوبەهێز بکرێن.


دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی – گەل، بەبۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادی ١٥ی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی – گەل لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە "بەبۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە کەسایەتی فەرماندار عەگیددا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی هەڵمەتەکە دادەنەوێنین، لە چوارچێوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان پەیمان دووبارە دەکەینەوە کە وەفاداری یادی شەهیدان بین".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە "ئەو ڕۆحی سەرکەوتنە شۆڕشگێڕییەی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە خولقێندراوە، بووە ڕۆحی ئازادی گەلەکانمان، لە کوردستانەوە پەڕیەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خۆی گەیاندە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤە پێشکەوتووەکان. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێستا شەڕی سێیەمی جیهانی لێ دەقەومێت، پێشەنگەکانی ئەو ملیتانانە دەکات کە خۆیان بە پارادیگمای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تەیار کردووە، بوونە مسۆگەری دواڕۆژی ئازادی گەلەکەمان لە گۆڕینی دیموکراتیکی هەرێمەکەمان بە ڕۆڵی بنەڕەتی هەڵسەکەوت دەکەن".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەی کەنەکەدا هاتووە "ڕژێمی دەوڵەتی فاشیستی کە ئەردۆغان – باخچەلی – ئەرگەنەکۆن نوێنەرایەتی دەکەن، ئەوانەی کە بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول نەیانتوانی و سەریان نەخست، ئێستا دەیانەوێت سەری بخەن، کورد قڕ بکەن. قوربانی ئەوەش وشککردنی سەرچاوەکانی دەوڵەتیش بێت دەیەوێت دەستکەوتە هەرێمییەکانی کورد لەناو ببات. بەو ئامانجە دەیەوێت باشوری کوردستان بە تەواو داگیر بکات و هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستانیش بکات، بەو شێوەیە دەستەکەوتەکان لەگۆڕێ هەڵگرێت". باسی لەوەشکردووە کە تورکیا وێڕای سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتیش ناتوانێت بەرخۆدانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کورد تێکبشکێنێت، بە پێچەوانەوەی ئەوە، تورکیا لەڕووی سۆسیۆ-ئابووریدا لاواز بووە.

هاوکات دەشڵێت: بەرپرسیارییەتی هەموو هێزێکی کوردستانییە کە پێکەوە پێشوازی لەو قۆناغەی ڕووخانی فاشیزم بکەن و پێکەوە ڕەفتار بکەن، ئامانجی ڕژێمی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دوژمنی دەستکەوتە هەرێمییەکانی گەلی کوردە، تەنیا پەکەکە و باکوری کوردستان نییە، پێش هەموویان ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان هێرش دەکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.

کۆنگرەی – گەل ڕاشیگەیاندووە ژن و گەنج کە پێشەنگی گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، دەبێت هەموو هێزەکانی لایەنگری دیموکراسی بۆ خۆیان وەکو ستراتیژیترین ئەرک بیبینن کە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان ببن، تێکۆشانی ساڵی ٣٦ەمینی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بگاتە ئەنجام. هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت لە قۆناغی مێژوویی ڕووخانی فاشیزمدا ڕۆڵیان هەبێت، بانگەوازییان بۆ دەکەین کە بە عەشق و خرۆشی تێکۆشانی ئازادییەوە بکەونە سەنگەرەکان، لەم قۆناغەدا کات کاتی ئەوەیە. ئەمە ڕاستترین وەڵامە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی ١٥ی ئاب، گەلان و مێژوومان.

ک.س