کۆنگرەی گەل لە ڕاگەیەندراوێکدا تیشکی خستەسەر پلانەکانی سەر شەنگال و جەختی کردەوە کە ئازادی و پێگەی خەڵکی شەنگال هێڵی سوورە بۆ ئەوان، بۆیە بە هەر شێوەیەکیش بێت پێویستە ئازادی شەنگال پارێزراو بێت.
هاوسەرۆکایەتی دیوانی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و هاوکات لەسەر پلانەکانی سەر شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا سەرەتا بە بۆنەی ٤٣ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەلی کوردستان و تێکۆشەران و گشت مرۆڤایەتی کرد، هاوکات یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیشی کردەوە و ساڵیادی لەدایکبوونی پەکەکەی لە خانەوادەی شەهیدان پیرۆز کرد.
‘ئەو مێژووەی پێچەوانە کرابوو، بە تێکۆشانی پەکەکە خرایەوە سەر رێگا ڕاستەقینەکەی خۆی’
کۆنگرەی گەل رایگەیاند، لەدایکبوونی پەکەکە بۆ گەلی کوردستان بوو بە سەرەتای مێژوویەکی نوێ و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد:”ئەو مێژووەی پێچەوانە کرابوو، بە تێکۆشانی پەکەکە خرایەوە سەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خۆی، پەکەکە بە تێکۆشان و قارەمانێتی خۆی، بۆ گەلی کوردستان بوو بە هیوا و بڕوای سەرکەوتن، بوو بە هیوایەک بۆ ژیان. ئەم هیوا و بڕوایە لە بەرامبەر سیاسەتی سیستمی کاپیتالیست-ئەمپریال و دەوڵەتی داگیرکەر، هەمیشە گەورەتر بوو و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بوو بە هێزی کوردی ئازاد.
فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە نوێترین هەوڵیدا بۆ ئەوەی ڕێگە لە تێکشانی خۆی بگرێت، لە باشوری کورردستان لەگەڵ ئەمریکا و پەدەکە لە بەرانبەر گەریلا بە پلانێکی فراوان دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، دەیەوێت لەنێوان پەکەکە و پەدەکەدا شەڕ دروست بکات، مۆڕاڵی گەریلای کوردستان تێکبکدات، وێنەی گەلی کورد لە جیهاندا تێکبدات، بێگۆمان ئەمە بە تەنها پرسی پەکەکە و پەدەکە نییە، شەڕێکی بەم شێوەیە دەستکەوتەکانی چوار پارچەی کوردستان تێکدەدات، لەبەرامبەر ئەمەش پێویستە گەلەکەمان بە هەموو هێزێکی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەفەربەری ڕابگەیەنێت و فشار لەسەر پەدەکە دروست بکات و ڕێگری لە شەڕ بکات.
‘لەدژی پیلانگێڕی سەر شەنگال بە شێوەیەکی سەفەربەری تێکۆشان فراوان بکەن’
بە پشتگیری ئەمریکا و دەوڵەتی تورک، پەدەکە و حکومەتی بەغدا لەسەر لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شەنگال رێککەوتوون، لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی بەغدا هێزێکی زۆری بردووەتە شەنگال، دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی شەنگال لەناوببەن، دەیانەویت ئەو کۆمەڵکوژیەی کە داعش نەیتوانی ئەنجامی بدات، جێبەجێی بکەن.
پیلانگێڕی سەر شەنگال پارچەیەکە لە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردانی ئازاد و دەستکەوتەکانی هەموو کوردستان، پێویستە گەلەکەمان لە چوارپارچە و دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی سەفەربەری لە بەرانبەر ئەم پیلانگێریە یەکێتی خۆیان دروست بکەن و تێکۆشانی خۆیان فراوان بکەنەوە.
پەکەکە و کەجەکە لەم کاتە ستراتیژیەکەدا هەنگاوی مێژوویان بە ناوی هەنگاوی “کاتی ئازادیە” یان ڕاگەیاند، گەلانی کوردستان و دۆستە نێودەولەتیەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ و تێکشکاندنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە هەموو دەڤەرێکیان تێکشکاند و رۆژ بە رۆژ تێکۆشانی خۆیان فراوانتر دەکەن.
‘ئازادی و ستاتۆی خەڵکی شەنگالی پیرۆز هێڵی سوورمانە’
لە بەرانبەر پیلانگێڕی سەر شەنگال پێویستە بە شێوەیەکی خێرا گەل و دۆستەکانیان لە ناوچەکە تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە، ئازادی و ستاتۆی گەلی ئێزدیمان و شەنگالی پیرۆز، بۆ ئێمە هێڵی سوورە، بە هەموو شێوەیەک و بە بەرخۆدانی پێویست ئازادی شەنگال بپاریزرێن.
گەلی کوردستان لەگەڵ هێرش و مەترسیەکان، لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادی بووەتەوە، ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک لە هەموو کاتێک زیاتر لە تێکچوون نزیکبووەتەوە، بەم بیر و هزرە، لە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە، لە ٤٣ـەمین ساڵیادیدا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی رژێمی فاشیت، بۆ تێکۆشانی گەکەمەان دەکەین.
ب.ک