کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان بەردەوامی ھەیە و ھاوڵاتیانیش پێشوازی لە کەمپینەکە دەکەن.
کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆدەرھێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامی ھەیە، لەو چوار چێوەیەشدا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھەریەکە لە شارۆچکەی قەڵادزێ و شارەدێی چوارقوڕنەی ئیدارەی ڕاپەڕین بە دەست پێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز ھەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بەڕێوە چوو .
ھاوڵاتیانی دەڤەرەکە پێشوازی لەکەمپینەکە دەکەن و بەکردنی واژۆ پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینەکە دەر دەبڕن .
لە ڕۆژى ١٣- ١٢ – ٢٠٢١ لەلایەن دەستپێشخەریی دادپەروەریی نێودەوڵەتی بۆ کورد کەمپەینى کۆکردنەوەى چوار ملیۆن واژۆ بۆدەرهێنانی ناوى پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان ڕاگەیەندرا و هەزار ڕۆشنبیر و کەسایەتیی جیهانی واژۆیانکرد و لە ٣٠ وڵاتی جیهانیشەوە هەڵمەتەکە دەستیپێکرد.
ڕۆژی ٢٩ی مانگى کانوونی دووەم لە شاری سلێمانی بە بەشداریی دەیان کەسایەتی دیار لە هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، پێشمەرگەری دێرین، نووسەران و سیاسەتمەداران کەمپینەکە دەستی بە کۆکردنەوەی واژۆ کرد.
ها-غ