بەمەبەستی دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی ڕیکخراوە قەدەغەکراوەکانی ئەوروپا و ئەمریکا، لە قەڵادزێ ھەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش هەڵەمەتەکە بەچڕی بەرێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەست پێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بەئیدارەی ڕاپەڕین ھەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی ڕیکخراوە قەدەغەکراوەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بەڕێوەچوو.
ھەڵمەتەکە لەیەک کاتتدا و لە دوو شوێنی جیاواز لەناو بازاڕی شارۆچکەکە بەڕێوە چوو سەرجەم چین و توێژەکانی شارۆچکەکە بە گوڕ و تینەوە پێشوازیان لەھەڵمەتەکەکرد.
سەرەتای ئەمساڵ لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.
سەدان کەس لە سیاسەتمەدار، ئەدیب، نووسەر، کەسایەتیی، هونەرمەند، مامۆستای ئاینیی و پێشمەرگەی دێرین و توێژی جیاجیا لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
کەمپینەکە کەمپینیکی جیهانییە و دەستپێشخەریی نێودەوڵەتی دادپەروەری بۆ کورد بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی ناسراو لە ئاستی جیهان دەستی پێکرد و لە سەرەتای ڕاگەیاندنیشی ئامانجی خۆی ئاشکرا کرد کە کۆکردنەوەی چوار ملیۆن واژۆ بوو .
ها-غ