کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران برینداربوو

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی دیکە برینداربوو، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەوە ٢٢ هەمین کۆڵبەرە کە بە تەقەی ئەو هێزانە کوژراون و برینداربوون.


بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ هێزەکانی ئێران، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (بەختیار) خەڵکی ئاوایی شڵماش، سەر بە شاری سەردەشت فیشەکێکی بەر کەوتووە و برینداربووە.

دوای برینداربوونی کۆڵبەرەکە لەلایەن خەڵکی گوندی بێتووش، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە.

بەگوێرەی ئاماریی ماڵپەڕەکە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ۲۲ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون.

ک.س