کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژرا

لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی ۳٥ساڵە بە دەستڕێژی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژرا.


بەپێی هەواڵی کۆڵبەر نیوز ئەمڕۆ، کۆڵبەرێک بە ناوی تاهیر درانگ، خەڵکی گوندی سەنجوە سەر بە شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران کوژرا.

تاهیری ۳٥ساڵە لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستڕێژییان لێکراوە و لە ئەنجامدا بە گولـلەی ڕاستەوخۆ گیان لە دەست دەدات.

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی تاهیر درانگ، تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

د.ع