کۆڵبەرێک لەلایەن سەربازانی تورکەوە کوژرا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بوونەتە هاوبەشی چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران لە کوشتنی کۆڵبەران و لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوڵبەرێکیان کوشت.


بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک گروپیک لە کۆڵبەرانیان لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

بەپێی هەواڵەکە ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی خالس حەمیدزادە-یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی گوندی بالولەی ماکو-یە لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەلاتی کوردستان.

وەک لە هەواڵەکە هاتووە، ئەو کۆڵبەرە سەرەتا بریندار بووە، بەڵام دوای ئەوەی بە برینداری دەکەوێتە دەستی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک، دەدرێتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەرزروم لە باکوری کوردستان گیان لەدەست دەدات.

س.ح