کۆیە، ئاگرێک لەنزیک بارەگای حزبی دیموکرات کەوتەوە

لە شارۆچکەی کۆیە ئاگرێک لەنزیک بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەوتەوە دوای کاتژمێرێک تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆیە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆ بکەن.


پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەنزیک قەڵای کۆیە، کە بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-ی تێدایە لە شارۆچکەی کۆیە-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، پوش و پاوانی جوتیاران ئاگریی گرت، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە. 

بەپێی  ئەو زانیارانەی لەبەشی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی کۆیە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە لە دوو کاتی جیاوازدا ڕووی داوە.

د.ع