کۆمسیۆنەکانی باشوری کەجەدەکە-ئەوروپا، پشتیوانیی لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی باشور دەکات و بەڵێن دەدات، هاوخەباتیان بن لە دەرەوەی وڵات هەتا “دەسەڵاتی سەرکوتکار لە هەموو ناوەندە سیاسی و مەدەنی و دبلۆماسیەکان ئیدانە بکرێت”.
ئەمڕۆ، کۆمسیۆنەکانی باشوری کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لە ئەوروپا، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی باشوری کوردستان دەربڕی.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بە خراپیی گوزەرانی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان کراوە “دۆخێکی هێنده خراپە که نەک ته‌نها لەتوانای قبوڵکردندا نەماوه”، باس لەوەش کراوە “دەسەڵات و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەندە جێگەی شەرمەزاریە، کە هەرچۆن بمانەوێت باسی بکەین و لەهەر گۆشەیەکەوە لێی بڕوانین، هه‌ر گه‌نیوه و جێگە نەفرەته”.
هەر لەو پەیامەدا هاتووە”ئەمڕۆ خۆپشاندەران له سلێمانی و ڕانیە و دوێنێ له شه‌نگاڵ و بادینان و هەولێر و گه‌رمیان و هتد.. له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بوون و دوای بژێوی ژیان و موچەکانیان کردووە، بەڵام ده‌سه‌ڵات درێخی نه‌کردووه له زه‌بری ئاسنین و سه‌رکوتکاری و ڕه‌شه‌کوژی خه‌ڵکانی مافخوراو”.
کەجەدەکە-ئەوروپا، لە پەیامەکەیدا دەشڵێت:”ئێمه ئه‌و هێرش و ڕه‌شبگیریه‌ی چەکداران و هێزەکانی ده‌زگای سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاتداران مه‌حکوم ده‌که‌ین، گازپرژێن کردنی شه‌قامه‌کانی شار و هاورده‌کردنی سه‌دان چەکداری ناوچەکانی تر به به‌رگی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی چالاکی مه‌ده‌نی بۆ سه‌رکوتکردنی مامۆستایان و کاسبکاران و خه‌ڵکانی ئازادیخوزی شار و شارۆچکه‌کان و بڵاوە پێکردنیان کارێکی جێگە قبوڵ نیه”.
هەروەها هاتووە:”ئێمه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی دلێری خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی تر هەرێمی کوردستان و به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین که له پشتیوانی کردن و هاوخەباتییان درێغی ناکەین . لەدەرەوەی وڵات هه‌وڵدانی جدی به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین، هه‌تا ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و چەتە و سەرکوتکارە لە هەموو ناوەندە سیاسی و مەدەنی و دبلۆماسیەکان ئیدانە بکرێت”.
ش.ف