کەجەدە: ئەنفال لە کوردستان بەردەوامە

بەبۆنەی ٣٣ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی ئەنفالەوە، کەجەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەنفال هێشتاش لە کوردستان بەردەوامە و باوڕمان وایە "هەموو تاوانباران لە بەردەم مرۆڤایەتی دادگایی دەکرێن و تۆڵەیان لێدەکرێتەوە".


ئەمڕۆ ٣١-ەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالە، لەم ساڵیادەدا، کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی- کەجەدە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە، ئەو کۆمەڵکوژییە لە مێژووی مرۆڤایەتی شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی و بەبیری هێناوەتەوە، کە لەو کۆمەڵکوژییە ١٨٢ هەزار کس کۆمەڵکوژ کران و خرانە گۆڕە بە کۆمەڵەکانەوە.

کەجەدە ئاماژەی بەوەکردووە، کە وێرانکاریی و کۆمەڵکوژی ئێستاش لە کوردستاندا بەردەوامیی هەیە.

تۆڵە لە دیکتاتۆرەکان دەکرێتەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەڵکوژی ئەنفال بەردەوامی کۆمەڵکوژییەکانی قوچگری، ئاگری، زیلان، مەرعەش و کۆمەڵکوژییەکانی دیکەیە و، هاتووە: ئەو کۆمەڵکوژییە لە قامشلۆ، ڕۆبۆسکی، شەنگال، کۆبانێ، جزیرە، سلۆپی، سۆر، نسێبین، کەربۆران، گەڤەر و عەفرین-یش بەردەوامە و شارەکان وێران دەکرێن و دەسووتێندرێن، دەوڵەتانی داگیرکەر کە ئەو کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دەدەن، بە شێوەیەکی ئاشکرا یارمەتی لە هێزە ئمپریالیستەکان وەردەگرن و بە فەرمانی ئەوان دەیکەن، هێزە نێودەولەتییەکانیش هاوبەشی ئەم تاوانانەیە، تا ئەو کاتەی دیکتاتۆرەکان و هاوکارەکانیان لە بەردەم مرۆڤایەتی دادگایی نەکرێن تۆڵەیان لێنەکرێتەوە، ویژدانی مرۆڤایەتی هیچکات پاک نابێتەوە.

گەلەکەمان لە ئازادی نزیکبووەتەوە

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەک شت ئاشکرایە، ئەمەش ئەوەیە کە گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانە هیچکات هەنگاوێکی بەرەودوا نەناوە و ئازادی و ڕزگاریی بە هیچ شتێک نەگوڕێوە و ئێستاش ناگۆڕێت، دیکتاتۆرەکان کە ئەو سیاسەت و کۆمەڵکوژییەیان پێکهێنا، لەلایەن مرۆڤایەتییەوە مەحکوم کران و لە تاریکی نەفرەتی مێژوو لەناوچوون، لەلایەکی دیکەشەوە تا دێت گەلەکەمان لە ئازادی کوردستان نزیک دەبێتەوە و بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبێتە جێی هیوا و مۆراڵ.

لە کۆتاییدا هاتووە: بۆ ئەوەی کە کوردستان بووەتە شوێنێک کە هەموو بەها مرۆییەکان تێدا سەرلەنوێ سەوز دەبێتەوە، لەسەر ئەو بیر و باوەڕە و لە ٣١ـەمین ساڵوەگەڕی ئەنفالدا جارێکی دیکە ئەو کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین، باوەڕمان وایە هەموو بەرپرستیارانی ئەو کۆمەڵکوژییە لە بەردەم مرۆڤایەتی دادگایی دەکرێن و تۆڵەیان لێدەکرێتەوە و ئێمە لە تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگاری سەردەکەوین.

س.ح