کەجەکە: بڕوامان وایە ئەم جەژنە بە هیوایەکی گەورەوە پیرۆز دەکرێت

کۆمیتەی گەلان و ئایینی کەجەکە، داوا لە گەلی کورد دەکات ئەو فیتنەیەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بیخاتە ناویان تێکبدەن و تێکۆشان بەهێزتر بکەن و جەژن بە هیوایەکی گەورەوە پیرۆز بکەن، دەشڵێت: ڕووداوێک کە هەڕەشە لە یەکێتی دیموکراتی و داهاتووی ئازادی گەلی کورد دەکات جێگیرکردنی هێزێکە لە زینی وەرتێ کە بەدەستی پارتی دەکرێت.


کۆمیتەی گەلان و ئایینی کۆماجڤاکێن کوردستان - کەجەکە، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەژنی ڕەمەزانی موسڵمانانی پیرۆز کرد.

لەبەشێکی پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە: "موسڵمانان ئەمساڵ لەناو سەختیەکی زۆردا پێشوازیان لە مانگی ڕەمەزان کرد، ئێمە بڕوامان وایە کە بە هیوایەکی گەورەوە ئەم جەژنە پیرۆز دەکرێت، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئاشتی بۆ جیهانی ئیسلامی و هەموو مرۆڤایەتی و ببێتە هۆکاری خوڵقاندنی ژیانێکی ئارام و دیموکرات، سەرەتا ئەم جەژنە لە هەموو موسڵمانان کوردستان و جیهان و هەموو ئەو کەسانەی هیوای باشی، ڕاستی، حەق و دادوەری بۆ مرۆڤایەتی دەخوازن، پیرۆز دەکەین."

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لەو وڵاتانەی کە ئیسلام ئایینێکی سەرەکییە گەل لەژێر سیاسەتی زوڵم و فشار و توندوتیژیی دەسەڵاتداراندا دەژین و ئێمە دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە ڕێگەی ڕزگاربوون لەم زوڵمە ئەوەیە کە بەشێوەیەکی چالاک بۆ باشی و خۆشی دەست بە پێشبڕکێ بکەین، هەوڵ بۆ بەرەوپێشەوەبردنی دیموکراسی بدەین و تێبکۆشین، تێکۆشانێکی بەوشێوەیە کە فەرمانی هێڵی ئیسلامی دیموکرات جێبەجێ بکەین کە پێمانوایە عیبادەت و ئەرکە، قبوڵکردنی ئەو ژیانەی کە موسڵمانان تێیایدا دەژین و ناوی هەرچیەک بێت، ناسینی ڕژێمی سیاسی بەردەست ئەخلاقیە و مرۆڤایەتیە و بەپێی پێویستی ئیسلامی محەمەدە، ئێمە بڕوامان وایە ئیسلام بە تێکۆشانێکی بەوشێوەیە لە دەستبەسەرداگرتنی دیکتاتۆری مەزهەبی، نەتەوەپەرستی و قڕکەر ڕزگار دەبێت و دەگاتە بەهای دیموکراتی کە نوێنەرایەتی خۆی بکات."

کۆمیتەی گەلان و ئایینی کەجەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەشڵێت: "ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلی لە تورکیا و کوردستان لە ڕەمەزاندا هێرشەکانیان بۆ سەر گەلان و ئایینەکان بەردەوامی پێدا، زیانی بە گۆڕستانەکان و شەهیدەکان گەیاند کە بەهای پیرۆزی کوردانن، بە نامەردی جووڵایەوە، بە ئەندازەی ئەوەی کە تەرم لە ڕێگەی پۆستەخانەوە بۆ دایکان ڕەوانە کران بێئەخلاق بوو، بە شکاندنی دەرگای ناوەندە ئایینیەکان و بە بۆمبی گازی پیشانیدا کە دوژمنایەتی لەدژی گەلان و ئایینەکان هیچ سنورێکی نییە، لەگەڵ ئەوەی کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بە ئەندازەی ئەوەی کە بەهەزاران مرۆڤ لە زیندانەکاندان و ڕووبەڕووی مردن کراونەتەوە، کردەوەی زاڵمانە ئەنجامدەدات.

لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان کە نوێنەری گەلن، کارمەندی داگیرکەریان دامەزراند و دەستیان بەسەر شارەوانیەکانی کورددا گرت، بە فتوای هەڵە کە لە ئاییندا جێگەیان نابێتەوە لەدژی ئایینی ئەخلاقی و حەق دەجووڵێنەوە، بە کورتی ڕژێمی فاشیتی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ ئەوەی کە بۆ هەموو کردەوە قێزەونەکانیان بیانۆیەک بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی فاشیستی قڕکەر و چەتەکانی وەک ئیسلام لەقەڵەمبدەن، مانگی ڕەمەزانیشیان بەکارهێنا. لەدژی ئەردۆغان و ئاکەپە کە بەهاکانی ئایینی تێکدەدات و دەیەوێت موسڵمانان بکاتە هاوبەشی تاوانەکانی، ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکانی تورکیا دەکەین کە هەڵوێستیان هەبێت و تێبکۆشین، ئێمە بانگەوازیمان بۆ موسڵمانانی تورکیا هەیە کە پێویستە رێگا نەدەن ئەوگروپانەی ئەردۆغان و باخچەلی سەرۆکایەتیان دەکەن، بۆ دەسەڵاتەکەیان چاوترسێنیان بکەن، ڕێگا نەدەن کە ئەوانیش بکەنە هاوبەشی تاوانەکانیان و هەڵوێست وەربگرن."

لەم جەژنەدا زیاتر خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین

کوردستانیانی هێژا،

لەم جەژنەدا لە جاران زیاتر خاوەنداریی لە شەهیدەکانمان بکەین، بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی گۆڕستانی شەهیدەکان بکەین و یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە، بەشێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لەوان بکەین و وەڵامی هێرشی دوژمنی قڕکەر و فاشیست بدەینەوە، پشتگیری خۆمان بۆ خانەوادەی شەهیدان و زیندانیان زیاتر بکەین، ئێمەش بەبۆنەی ئەم جەژنەوە جارێکیتر سەرمان بەڕێزەوە لەبەرانبەر شەهیدەکانمان دادەنەوێنین و دووبارەی دەکەینەوە کە ئەو بەڵێنەی بزوتنەوەکەمان بە شەهیدەکانی داوە جێبەجێی دەکەین.

لە ڕەمەزانی ئەمساڵەدا ڕووداوێک کە هەڕەشە لە یەکێتی دیموکراتی و داهاتووی ئازادی گەلی کورد دەکات و بەدەستی پەدەکە دەکرێت، جێگیرکردنی هێزێکە لە زینی وەرتێ کە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی تورک دەکات، لەدژی ئەم مەترسیە سەرەتا گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلەکەمان لە چوار پارچە و لە دەرەوەی وڵات ئەوەیە کە بە گیانی یەکێتی نەتەوەیی تێبکۆشن و جارێکیتر وەبیریدەهێنینەوە کە زاناکانی کوردستان لەم پرسەدا پێویستە بە ئەرکی خۆیان هەستن و پێشەنگایەتی بکەن.

ئێمە ڕایدەگەیەنین کە یەکێتی ئێمە لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، بۆ ژیانی دادپەروەر و ئازاد بۆ ئێمە بەم شێوەیەیە، بانگەوازیمان بۆ هەموو کوردێک ئەمەیە کە لەم قۆناغەدا کە یەکێتی نەتەوەیی زۆر گرنگە فیتنەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر کە دەیەوێت لەناو کورددا دروست بکات، تێک بدەن، جارێکی دیکە وەبیریدەهێنینەوە کە لەدژی ئەم فیتنە و فەسادیە پێویستە تێکۆشان گەش بکرێت و جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسوڵمانانی جیهان پیرۆز دەکەین.

بە بۆنەی جەژنەوە لە گەلانی تورک، عەرەب و فارس ئێمە بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەموو گەلانی موسڵمان دەکەین کە یەکێتی دیموکراتیکی خۆیان بەهێز بکەین و بە خوشک و برایانە بجووڵێنەوە، سەرەتا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلان ئەمەیە کە تێکۆشانی دیموکرات و بڕوایەکی هاوبەش لەدژی فاشیستە دوژمنەکانی مرۆڤایەتی و مەزهەبەکان، لەدژی دەستە ڕەشەکان بەهێز بکەن، جەژنی ڕەمەزان پیرۆز دەکەین. هیواداران ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشی و برایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

ک.س