KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, نیسان 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کەجەکە: هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر فشاری بەدڕەوشتانەی دەزگای پاراستندا بووە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
05/03/2021 - 3:49:45 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
سزادراوانی بادینان

سزادراوانی بادینان

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

کەجەکە ڕایگەیاند، توركیا لە ڕێگەی پەدەکەوە باشووری داگیركردووە و ئێستاش خەریكە دەسەڵاتی دادوەری بەتەواوی تەسلیمی توركیا دەكات، ڕاشیگەیاند، ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ بزووتنەوەكەمان بە تەواوی ڕەتیاندەكەینەوە و رایدەگەینین، كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی دیكە كە بۆ تۆمەتباركردنی (پەکەکە) بەكار هاتووە درووستكراون و دوورن لە ڕاستییەوە، ئەو ئازادیخوازانە لە سەر ئازادیی بیروڕا و ڕۆژنامەگەری بە بارمتە گیراون و هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر زەختی بەدڕەوشتانەی دەزگای پاراستندا لەوان وەرگیراوە.

کەجەکە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە، کە لەژێر ناوی ئەنجومەنی ئاسایشدا، چەند ئازادیخوازێکیان بە سیخوڕ و تێکدەر و هاوکاری “پەکەکە” ناوهێناوە و ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە دانپێدانانە.

کەجەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە “ڕێكەوت نییە كە لە رۆژی ئۆپەراسیۆنی داگیركاری توركیا بۆ سەر هەرێمی گارە مەسرور بارزانی چالاكوانانی بادینان بە سیخوڕ ناودەبات و لەو رۆژەی كە خائین و نۆكەری توركیا و قەسابی شەنگال و عەفرین و سەرێكانی (نەسر حەریری) لە كۆشكەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر لە سەر فەڕشی سوور پێشوازیی لێدەكرێت، ڤیدیۆی دانپێدانانی هەمان چالاكوانان لە لایەن مەسرور بارزانییەوە بڵاو دەكرێتەوە”.

دەقی راگەیاندراوەکە

بۆ ڕای گشتی گەلی كوردستان

لە رۆژی 4 ئاداری 2021 دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەکە) لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە گەوایە چەند “تاوانبارێك” دان بەوەدا دەنێن، كە پەیوەندییان لە گەڵ پەکەکە هەبووە و ویستوییانە كاری تێكدەرانە بكەن.

ئەو ڤیدیۆیە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و لە یەكەم هەنگاودا زۆرینەی دامەزراوە پێكهێنەرەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فەرمییبوونی ئەم راپۆرتە ڤیدیۆیەیان رەتكردەوە و بێ ئاگابوونی خۆیان لە ڕاپۆرتێكی وەها راگەیاند.

هەرەوەها پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینانیش لە بواری مافناسی و دادەوەرییەوە بێ بنەمابوونی ئەو تۆمەتانەییان ئاشكراكرد.

 ئێمەش ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو  تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ  بزووتنەوەكەمان بە تەواوی ڕەتیاندەكەینەوە و رایدەگەینین، كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی دیكە كە بۆ تۆمەتباركردنی (پەکەکە) بەكار هاتووە درووستكراون و دوورن لە ڕاستییەوە، پێمانوایە كە ئەو ئازادیخوازانە لە سەر بیر و رای ئازاد و لەسەر كاری رۆژنامەگەری لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە بارمتە گیراون و هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر زەختی بەدڕەوشتانەی دەزگای پاراستندا لەوان وەرگیراوە و ویژدانی ئاگای گەلەمەكان هیچ كاتێك بڕوا بەو سیناریۆیانە ناكات.

دەزگای پاراستنی پارتی پێشتر ڕۆژنامەنووسانی بە جەستە تیرۆر دەكرد، ئێستا وەكو جاران ئەوەی پێی ناكرێت، هەوڵ دەدات تیرۆری كەسایەتییان بكات، بەڵام هەموو ئەمانە دەرەنجامی پێچەوانەی هەیە و ئازادیخوازانی بەبارمتەگیراوی بادینان زیاتر لە جاران لە دڵی خەڵكدا جێگای ڕێز و خۆشەویستین.

ئەو ڤیدیۆی دانپێدانانە كە لەلایەن پاراستنی (پەدەکە)ـەوە بۆ تاوانباركردنی ئازادیخوازانی بادینان بڵاو كراوەتەوە لە بنەڕەتدا سەلمێنەری بێتاوانی ئەو ئازادیخوازانەیە و لە هەمانكاتدا بە بێچارەیی مانەوەی پارتی و پاراستن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشەویستی گەلی كوردستان و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ئازادیخوازانە نیشان دەدات. هەموو ئەو دەنگ و نووسراوانەی كە لە ئەو ڤیدیۆیەدا هاتوون سیناریۆن و هیچ بنەمایەكی دادپەرەوەری و ئەخلاقی و ئینسانی‌یان نییە.

ئەگەر وەك ئەوەی كە لە ڤیدیۆیەكەی پاراستنی پەدەکەدا هاتووە وێنەگرتن لە گەڵ گەریلا تاوان بێت، ئەوا بەر لە هەموو كەسێك بۆ خۆیان سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوانبار دەكەن، چونكە ئەو نەك تەنیا وێنە، تەنانەت ڤیدیۆشی هەیە. ئەم تاوانباركردنە لە هەمانكاتدا سووكایەتیكردنە بە هەموو ئەو پێشمەرگانەی كە لە كاتی شەڕی داعشدا شانبەشانی گەریلا شەڕیان كردووە و لەگەڵ گەریلا بە شانازییەوە وێنە و سێڵفییان گرتووە.

هەروەها سووكایەتیكردنە بە ئەو هەڤاڵە پێشمەرگانەی كە لەگەڵ هەڤاڵانی گەریلا لە یەك سەنگەردا شەهید بوون. ئەم سیاسەتەی پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنەڕەتدا پیلانێكی توركیایە بۆ شێواندنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی نەوەكانی داهاتوو، چونكە گەریلا ناسنامەی خۆڕاگریی نەتەوەی كوردە و هەر كوردێكی نیشتمانپەروەر و هەر مرۆڤێكی ئازادیخواز شانازی پێوەدەكات.

لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆیەكەدا زۆر تانە و تۆمەتی بێ بنەما ئاراستەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستانیش كراوە. ئێمە چەندین جاران ڕامانگەیاندووە، كە بە هیچ شێوەیەك لە دژی پێگەی هەرێمی باشووری كوردستان نین و ئەم پێگەیە و گەلەكەشمان لە مەترسیدارترین دۆخدا پاراستووە و لەمەو بەدواش دەیپارێزین.

 گەوەرترین مەترسی بۆ سەر پێگە و گەلی باشووری كوردستان و تەنانەت هەموو كوردستانیش سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، كە رێگا بۆ داگیركەر خۆش دەكات و پاكانە بۆ كۆمەڵكوژییەكانی دەكات.

توركیا بە ڕێگەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە باشووری داگیركردووە، ئابووری ئەم نیشتمانە تاڵان دەكات و دەیڕۆخێنێت، سیاسەتێكی فەرهەنگی زاڵ كردووە، كە كەلتوور و كۆمەڵگا و تاكی كورد هەڵدەوشێنێتەوە، ئێستاش خەریكە دەسەڵاتی دادوەری بەتەواوی تەسلیمی توركیا دەكات و لەسەر داوای توركیا رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی دەگرێت.

 ئەو سیاسەتی ئەمنی، سەربازی، ئابووری و كەلتوورییەی كە ئێستا لە دژی گەلەكەمان لە باشووری كوردستان پەیڕەو دەكرێت، درێژكراوەی هەمان سیاسەتە كە دەسەڵاتی فاشیستی ئاكەپە و مەهەپە لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان لە دژی سیاسەتمەدار و چالاكوانانی كورد پەیڕەوی دەكەن.

ڕێكەوت نییە كە لە رۆژی ئۆپەراسیۆنی داگیركاری توركیا بۆ سەر هەرێمی گارە مەسرور بارزانی چالاكوانانی بادینان بە سیخوڕ ناودەبات و لەو رۆژەی كە خائین و نۆكەری توركیا و قەسابی شەنگال و عەفرین و سەرێكانی (نەسر حەریری) لە كۆشكەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر لە سەر فەڕشی سوور پێشوازیی لێدەكرێت، ڤیدیۆی دانپێدانانی هەمان چالاكوانان لە لایەن مەسرور بارزانییەوە بڵاو دەكرێتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە ڤیدیۆییە بۆ پەردەپۆشكردنی هەموو ئەو تاوانە نەتەوەیی و ئەخلاقییانەیە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامی دەدات. بۆ پەردەپۆشكردنی تیرۆری ڕۆژنامەوانان و ئازادیخوازان و پەرلەمانتارانە. بۆ پەردەپۆشكردنی پێشوازیكردنە لە قەسابی عەفرین و سەرێكانی  و شەنگال (نەسر حەریری) لە كۆشك و تەلاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر فەرشی سوور. بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی مێژوویی توركیایە لە گارە و هەفتانین. بۆ پەردەپۆشكردنی رادەستكردنەوەی سیاسەتمەداری كورد عومەر بارتانە بە دەوڵەتی توركیا. بۆ پەردەپۆشكردنی دزی و گەندەڵی و سیاسەتی هەژاركردنی خەڵكی باشووری كوردستانە.

لێرەدا بانگەوازی لە رای گشتی و هەموو هێز و لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان دەكەین، كە لە بەرامبەر پێشێلكردنی ماف و ئازادییەكان، زیندانیكردن و ئەشكەنجەكردنی ئازادیخوازان، چەواشەكردنی ڕاستییەكان و سووكایەتیكردن بە بەها نیشتمانییەكان ئەرك و بەرپرسیارێتی دیموكراتی خۆیان بە جێ بهێنن.

س.ح

دواتر

لە عەربەت و سلێمانی باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکران

پێشتر

قەیس خەزعەلی: تورکیا بەرنامەی هەیە هاوینی داهاتوو شەنگال داگیر بکات

بابەتی پەیوەندیدار

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی- بە وێنە

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی- بە وێنە

15 نیسان 2021
فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك ناوچەی کانی ماسییان بۆردومان كرد

فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك ناوچەی کانی ماسییان بۆردومان كرد

15 نیسان 2021

لە هەولێر ئاگر لە بازاڕی بالەی سەیداوە کەوتەوە

دۆسیەی داخستنی هەدەپە ڕەوانەی دادگا كرا

لە خورماڵ پەردە لەسەر پەیكەری دكتۆر مستەفا زەڵمی لادرا

بایک: بە تێکۆشانی یەکگرتوو سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین-١

پێشتر
قەیس خەز عەلی

قەیس خەزعەلی: تورکیا بەرنامەی هەیە هاوینی داهاتوو شەنگال داگیر بکات

زۆرترین خوێندراو

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

14 نیسان 2021

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی...

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

15 نیسان 2021

پۆلیس لە هەبوونی تەرمی ژنێک لە لێواری زێی بچووک ئاگادار دەکرێتەوە و دەچنە شوێنی رووداوەکە و دەبینن خنکاوە، پاش ماوەیەکی...

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی لە بەغدا

دیوی پشتەوەی مانۆڕی دیپلۆماسیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا

15 نیسان 2021

ئاماژەکان لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئەوە دەڵێن، کە بارزانی پەیامێکی جیاوازیی پەدەکەی بە عێراقییەکان گەیاندووە، کە دەیەوێت بگەڕێتەوە...

دۆلار

دۆلار دابەزی

15 نیسان 2021

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی. دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ...

مەزڵوم عەبدی،-فەرماندەی قەسەده

مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

14 نیسان 2021

مەزڵوم عەبدی، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئێزدییەكان بنەمای پێكەوە ژیانە لەسەرانسەری سوریایە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە، بەبۆنەی...

هێزێکی سەربازی ڕوسیا

دوای کشانەوەیان هێزەکانی ڕوسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

14 نیسان 2021

دوای ئەوەی دوێنێ هێزەکانی ڕوسیا، لە خاڵەکانی خۆیان لە شەهبا کشانەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان. یەکینەکانی ڕوسیا کە دوێنێ لە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke